نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆیەكی كراوەی سەبارەت بە (ئەزموونی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان و لامەرکەزی ئیداری) لەهۆڵئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سازكرد
 ئەمڕۆ (چوارشەممە) ( 2019/6/19 )، رێکخراوی (کوردستان بۆ هەمووان) بەشداریکرد لە  گفتوگۆیەكی كراوەدا سەبارەت بە (ئەزموونی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان و لامەرکەزی ئیداری) کە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سازیکردبوو،بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار (بەهار مەحموود) و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەری رێکخراوە ناحکومییەکان ‌و فەرمانبەرانی نوسینگە ی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. سەرەتا (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تیشكی خستە سەر گرنگی لامەركەزیەت‌و له‌سه‌ر یاسای ژماره‌ (٣)ی ساڵی (٢٠٠٩)ی پارێزگاكان وده‌سه‌ڵاته‌كانیش روكردنه‌وه‌یەكی پێشكەش كرد . هەر لەمیانی چالاكییەكەدا كە نزیكە دوو كاتژمێری خایاند، تیشك خرایە سەر گرنگی سیستمی لامەركەزی و پێویستبوونی جێبەجێكردنی لەئەمڕۆدا، پاشانیش هەریەكە لە ئامادەبووان راو سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان خستەڕوو.



SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft