سەبارەت بە كێشەكانی پێوەری ئاو، رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوەو تیایدا داوای ئەوە دەكات كە پێدانی ئاو بکریت بە ٢٤کاتژمیرو کاربۆ دابین کردنی ئاوی پاک بکریت‌و هەروەها داوادەكات كە ئەم پرۆسەیە مەدرێتە دەست كەرتی تایبەت...

ئەمەی خوارەوەش دەقی رونكردنەوەكەیە

روونکردنەوەیەک بۆھاوولاتیانی سنوری پاریزگای سلیمانی و پاریزگای ھەلەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین   
سەبارەت بە بەستنی پیوەری ئاووبۆمالان لە رەوانگەی ھەست کردنمان بە بەرپرسیاریەتی زیاتر بەرامبەر بەھاوولاتیان و پاراستن و بەفیرۆنەدانی سامانی ئاوو زیان نەگەیاندنی ئابووری بە ھاوولاتیان دەمانەویت رای فراکسیۆنەکەمان لەوبارە بەروونتر بخەینە روو لەم چەند خالەی خوارەوەدا
١ -بەھەموو شیوازیک بەستنی ئەو پیوەرانەی ئاوو رەت دەکەینەوە کە لەبەرچاوی ھەموومان ھەوا دەخوینیتەوە زیانی ئابووری  بەھاوولاتیان دەگەیەنن   
٢ -ناچارکردنی ھاوولاتیان بەستنی پیوەریک کە کەمووکوری ھەبیت کوالیتی نەبیت بەرگەی ساردی و گەرمی نەگریت بەنایاسای دەزانین بەرپرسیاریەتیەکە دەخەینە ئەستۆی ئەوانە کار بۆبەردەوامی ئەو پرۆسةیە دەکەن کە کەموو کوریەکانی وەک ڕۆژی رووناک دیارن   
٣ -لەکاتیکدا کەحکومەت پارەی پیوەر بۆھاوولاتیان دەگەرینيتەوە لەچەند مانگیکدا دەپرسین بۆچی حکومەت خۆی یەک جۆر پیوەری کوالیتی باش دابەش ناکات داھاتیکی زۆریشی بۆ دەگەریتەوە ئەم کارە دەسپیریت بە کۆمپانیا کان ؟
٤ -داواکارین پێدانی ئاو بکریت بە ٢٤کاتژمیرو کاربۆ دابین کردنی ئاوی پاک بکریت نەبوونی ئاو لەبەشیک لەگوندەکان چارەسەر بکریت
٥ -داواکارین ئەو پڕۆسەیە لەچوارچیوەی کەرتی گشتی دا مامەلەی لەگەل بکریت ریگا بەکەرتی تایبەت نەدریت دەست بخاتە سادەترین مافی ژیانی ھاوولاتیان کەئاوە .
٦ -داواکارین ھاوولاتیانی زیان لیکەوتوو قەرە بوو بکرینەوە لایەنی کەمتەرخەمیش سزای یاسای وەربگریت .
لەگەل ریزدا . 
کاسترۆ معروف احمد   
سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لەئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی .
٢٢ - ٧ - ٢٠١٩

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft