لەدرێژەی چالاكییەكانیدا ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (22/8/2019) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان  بـــۆ  پــەرەپـێـدانـی دیـمـوكـراســی بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED ) ئەمریكی، چوارەم  گفتوگۆیكراوەی تایبەت بە (سێكتەری ئاو لە پارێزگای سلێمانی)دا ئەنجامدا لەگەڵ (لیژنەی خزمەتگوزاری‌ ،شارەوانی)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
(محەمەد رەسول موراد) سەرۆكی (لیژنەی خزمەتگوزاری‌و شارەوانی)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باسی لە هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد لەو بوارەداو هەروەها ئەو رێگریانەشی خستەڕوو كە هاتوونەتە بەردەم لیژنەكەیان....
پاشان دەرگای گفتوگۆكرایەوە بۆ بەشداربووان، كە بریتیبوون لە بەرێووبەرایەتی ئاوی دەوروبەری پارێزگای سلێمانی‌و بەرێوبەری داهاتی ئاوی پارێزگای سلێمانی‌و كۆمپانیار (گرنگ)و (ئۆرانۆس)‌و بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی‌و  چالاكوانانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌وشارەزایان و پسپۆڕانی بواری ئاو و رۆژنامەنووسان
هەر لەگفتوگكراوەكەدا راو سەرنج‌و پێشنیاری گونجاو خرایەڕوو بۆ  چارەسەركردنی سێكتەری ئاوی سلێمانی.
ئەمەجگە لەوەی رەخنەو راوسەرنج و پێشنیار ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و كۆمپانیاكانی تایبەت بە (پێوەری ئاو)‌و بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی كرا.....
لەبەرامبەریشدا راو سەرنج و روونكردنەووەی خۆیان بۆ بەشداربووان خستەڕوو
لەكۆتایشدا (محەمەد رەسول موراد) سەرۆكی (لیژنەی خزمەتگوزاری‌و ژینگە)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانیدایەوە.
سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی بەشداری چالاكییەكە بون و بە گفتوگۆكانیان چالاكییەكەیان دەوڵەمەند كرد
بۆ   بۆ بینینی وێنەكانی گفتوگۆكراوەكە، كلیك لەم لینكەی خواروە بكە:

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft