ئەمڕۆ (26/8/2019) لە نوسینگەی پارێزگای سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) شەشەمین بڵاوكراوەی خۆی بە كەناڵەكانی راگەیاندن ناساند.
بە ئامادەبوونی هەریەكە لە بەڕێزان (د. بەهار مەحمود) ‌و(دانا جەزا عەلی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) (رێبەری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ خولی چوارەم) كەبەهەر سێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) ئامادەكراوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بە كەناڵەكانی راگەیاندنی ناساند.
لەسەرەتادا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا سوپاسی هەموو ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، كە وەڵامی ئەرێنییان هەبوو بۆ پڕۆژەكەی رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان، پاشانیش سوپاسی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد، لەبەرامبەر هاوكاری بەردەوامیان بۆ تیمی پڕۆژە.
لە كۆتایشدا ناوەڕۆكی رێبەرەكەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
پاشان بەڕێز (د. بەهار مەحمود) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەكردن‌و چاپكردنی رێبەرەكەی بەكارێكی گرنگ وەسف كردو هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، پڕۆژەكەی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان جێگەی دەستخۆشیە بەوەی هەوڵ ئەدەن نێوانی هاووڵاتیان و نوێنەرانیان بەهێزتربێت...
دواتریش بەڕێز (دانا جەزا عەلی) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، لەوتەیەكدا رۆڵی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووانی لە چوارساڵی رابردوودا بەرزنرخان، بەوەی كە توانی چاودێرێكی راستەقینەو بێلایەن بێت بەسەر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، " ئەم رێكخراوە لە رابردوودا وێڕای ئەوەی ئەرك و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ هاووڵاتیان روونكردەوەتەوە، بەهەمان شێوەش هاندەرێكی زۆر باش بووە كە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش زیاتر سووربن لەسەر راپەڕاندنی كارەكانیان" (دانا جەزا وای گوت).
سەبارەت بە كاركردنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان لە گەڵ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانیدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (دانا جەزا) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئومێدی سەركەوتنی بۆ رێكخراو خواست و بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسف كرد
ئەم رێبەرە…. بەشێکە لە چالاکییەکانی پڕۆژەی (چاودێریکردنی ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و بەهێزکردنی پەیوەندیان لەگەڵ هاووڵاتیاندا) کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە هاوکاری رێکخراوی ( سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی -  (NED) جێبەجێیدەکات.
ناوەڕۆكی رێبەرەكەش پێكدێت لە:
1. چەند زانیاریەكی گشتی لەسەر خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2. پوختەیەك لە نوسینگەی پارێزگای سلێمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
3. ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە پارێزگای سلێمانی
4. ئەندامێتی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
5. زانیاری كەسی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی.
6. پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
شایانی باسە بەهۆی ئەوەی زۆرێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەرەوەی وڵات بوون، نەیان توانی ئامادەی كۆنگرەكە ببن.





SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft