ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (27/8/2019) ڕێکخراوی (کوردستان بۆهەموان)بەهاوکاری ڕێکخراوی سندوقی نیشتیمانی بۆدیموکراسی ئەمەریکی (NED) گفتوگۆیەكیكراوە تایبەت بە سێكتەری وەرزش لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا بەمیوانداری بەڕێز (ئارەزو مەحمود) ئەندامی (لیژنەی لاوان و وەرزش) لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا ....

لە گفتوگۆكراوەكەدا كە بەرێز (كوردستان سێوكانی) راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بۆكاروباری وەرزشی ونوێنە رایەتی لیژنەی ئۆڵمپی سلێمانی وبەڕێوبەرێتی وەرزشی سلێمانی ومامۆستایانی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی و پەیمانگای وەرزشی و بەرپرسانی یەکێتیە وەرزشیەکان و وەرزشکارانی سلێمانی ئامادەبوون

 کێشەو گرفتەکانی وەرزش ودۆزینەوەی میکانیزمی چارەسەر کردنیان گفتوگۆیان لەسەر كرا

سەرەتا (ئارەزوو مەحمود ) تیشكی خستە سەر ئەو هەوڵانەی كە لەئەنجومەنی نوێنەرانی غێراق داویانه بۆ پێشخستنی كەرتی وەرزشی و پاشانیش گرفت و رێگریەكانی بەردەمیانی بۆ ئامادەبووان باس كرد

پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان كرایەوە كە لەمیانی گفتوگۆكاندا تیشکیان خستە سەر چەند گرفتێکی وەرزشی پاشان  پێشنیازێکی خرانەڕوو تا بەڕێز(ئارەزوو مەحمود) وەك نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاریان لەسەر بكات شایانی باسە هەرلەکۆبونەوەكەدا بەڕێز (کوردستان سێوکانی )ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک کۆماری عێڕاق مژدەی دروستکردنی یاریگایەکی نێودەوڵەتی بەشداربووان راگەیاند ....

لەکۆتایشدا (ئارەزوومەحمود) سوپاسی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووانی كرد بۆ سازدانی ئەم چالاكیەو هەروەها سوپاسی بەدەنگەوەهاتنی ئامادەبوان کرد‌و بەدواداچوونی تەواو بكات بۆ كێشەو گرفتەكان .

بۆ بینینى وێنەكان كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft