دەقی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئێمە ئەم لایەنە سیاسییانەی کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە تێکڕا رێککەوتین لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجەو بە ئامادەبوونی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی) لە رۆژی( یەکشەممە ) (12-3-2017)  لە بارەگای مەڵبەندی هەڵەبجەی بزووتنەوەی ئیسلامی.
دابەشکردنی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە کۆی 14 بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشکرا.
1- یەکێتی نیشتمانی کوردستان 6 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 4 بەڕێوەبەرایەتی گشتی
2- بزووتنەوەی گۆڕان 5 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 3 بەڕێوەبەرایەتی گشتی
3- لیستی خزمەت، کە لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی پێکدێت 7 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 4 بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
4- پارتی دیموکراتی کوردستان 3 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا 3 بەڕێوەبەرایەتی گشتی
5- بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان 2 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیان بەخشی.
6- لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی کە لە حیزبی شیوعی و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە 1 کورسیان هەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیان نییە.
7- کورسییەکی کۆتاش لە ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ کاکەییەکان دانراوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیان نییە.
ئەم رێککەوتنە بە سوپاسەوە بە پایان گەیشت بەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە پشکی خۆیان بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیان بەخشی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە، بەمەش رێککەوتنەکە گەیشتە قۆناخی کۆتایی.
تێبینی:
ئەگەر لە داهاتوودا ژمارەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان زیاد کرا، ئەو بەگوێرەی رێککەوتنی 6-12-2015 بەپێی بەرکەوتەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی 30-4-2014 دابەشکراوە.






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft