ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (8/1/2020) بە ئامادەبوونی بەڕێز (بەختیار ‏عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (‏NED‏) لە هەرێمی كوردستان و باكوری ‏عێراق، بۆردی راویًژكاری (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)‌و دەستەی ‏كارگێڕی رێكخراو، یەكەم كۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا، بەمەبەستی ‏گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی نوێی رێكخراو چۆنیەتی بەرو پێشتر بردنی ‏رێكخراو...‏
لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیارێكی گرنگ خرانە ڕوو....‏
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە چالاكییەكانی ‏رێكخراو لە ساڵی رابردوودا ‌و هەروەها ئەو كاردانەوەنەش گفتوگۆیان لەسەركرا ‏كە پاش بڵاوكردنەوەی راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) دروستبوون...‏
لە كۆتایشدا هەمووان هاوڕابوون لەسەر زیاتر دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیان ‏بەزانیاری‌و هاندانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەوەی زیاتر لە خزمەتی ‏هاووڵاتیاندابن.‏


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft