ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری (12/1/2020) بە میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان (د. یوسف محەمەد صادق)  ‏سەرۆكی فراكسیۆنی (گۆڕان)‌و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و بەڕێز (ئازاد ‏محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا....
د. یوسف محەمەد:  
''تائێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانیەوە بەئەركی سەر شانی خۆی ‏هەستێت.‏''

         لەسەرەتای بەرنامەكەدا لەگەڵ بەڕێز (د. یوسف محەمەد صادق)  سەرۆكی فراكسیۆنی (گۆڕان)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌، گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە كرا:‏
1/ هەڵسەنگاندنی ساڵی رابردووی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق بكەیت.
‏‏2/ گرنگترین ئەو كارانەی بوون كە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏لە ‏ساڵی رابردوودا ئەنجامیان داون.‏‏
3/ ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق‌و هەڵبژاردنی پێشوەختە.
 ‏‏4/ كارەكانی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوری عێراق.
‏هەرورەها چەند بابەتێكی دیكەش گفتوگۆیان لەسەر كرا، دواتریش چەند هاووڵاتیەك پەیوەندییان بە ‏بەرنامەكەوە كردو داواكاری پێشنیاریان خستە بەردەست بەڕێز (د. یوسف محەمەد صادق) و ‏ناوبراویش وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە....
‏لە میانی بەرنامەكەدا (د. یوسف محەمەد صادق) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە گۆمانیان هەیە لەو كۆمسیۆنی نوێی ‏هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە ئەوان هەر لەسەرەتاوە ئەم خولەی ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق  بەكێشە دەستی بەكارەكانی كرد، بۆیە تائێستا پەرلەمان نەیتوانیەوە بەئەركی سەر شانی ‏خۆی هەستێت.‏

   ئازاد محەمەد ئەمین:
      یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) یاسایەكی كرچوكاڵە 
‏لەتەوەری دووەمی بەرنامەكەدا مێوانداری بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی)....‏لەم بەشەدا لەگەڵ بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەسەركرا:
‏‏1/ هەڵسەنگاندن بۆ ساڵی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
‏‏2/ گرنگترین ئەو كارانەی كە ئەنجومەنی پارێزگا لە ساڵی رابردوودا ئەنجامی داون.‏‏
3/ پلانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2020 .‏‏
4/‏ هەڵبژاردنی نوێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان.‏‏ئەمانەچەند تەوەرێكی دیكەش گفتوگۆیان لەسەركراو دواتریش هاووڵاتیان پەیوەندییان بەبەرنامەكەوە ‏كردو چەند كێشەو گرفتێكیان خستەڕوو، لایخۆشیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا ‏بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكەن.‏‏
بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە یاسای ‏ژمارە (3)ی ساڵی (2009) یاسایەكی كرچو كاڵە، ئەنجومەنی پارێزگاكان بەم یاسایە ناتوانن زۆر ‏دەستكراوەبن، هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەر لەسەرە تای ‏دەستبەكاربوونیانەوە، كۆمەڵێك گرفت و كێشەیان هاتە رێ لەوانەش شەڕی داعش‌و قەیرانی دارایی، بۆیە ‏سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەی نەشاردەوە كە ئەوان نەیان توانیوە وەك پێویست لەئاست ‏داواو خواستی هاووڵاتیاندا بووبێتن.‏
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش وتی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەرچی زووترە هەڵبژاردن ‏ئەنجامبدرێت‌و خوێنی تازە بێتە پێشەوە.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎كاتژمێر (3:00) بۆ (4:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:
SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft