سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئەندامێكی ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران بەوەی كە تا ‏پەسەندكردنی مووچەی ساڵی (2020)، بەغداد بەردەوام دەبێت لە ناردنی ‏مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان...‏
‏(د. غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق لە واڵی تایبەتی خۆی لە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ‏رایگەیاندوە و دەڵێت:"دوێنی موچەی مانگی یەك هاتووە، موچەش ‏بەردەوام دەبێت بەپێی یاسای بودجەی عیراق لە ساڵی (2019)"‏
هەر لە روونكردنەوەكەی ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏هاتووەكە " هەتا یاسای بودجەی (2020)ی عێراق دەنگی لە سەر نەدرێت ‏موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت...."‏
هاوكات ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە: " حكومەتی هەڕێم هەتا ئێستا یەك ‏بەرمیل نەوتی تەسلم نەكردووە و یەك دیناری عیراقیش رادەستنەكردوە ‏...." 
‏ (غالب محەمەد) لە كۆتایشدا ئاماژە بە نوسراوێكی (سەرۆکی لیژنەی‏دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق) دەكات   کە ئاڕاستەی وەزیری دارایی ‏عێراق كراوەو تیایدا هاتووە: "بە گوێرە یاسای ئیدارەدانی دەوڵەت ئەگەر ‏پارێزگاکان و یان هەرێمەکان یان ناوچەکانی رێکنەخراو لەناو هەرێمێکدا ‏داهاتەکانی نەوت و غازیان رادەستنەکرد، وەزارەتی دارایی دەتوانێت ‏پشکی ئەو شوێنانە
کەمبکاتەوە" ناوبراو ئەوەیشی راگەیاند كە ئەمە  كاریگەری دەبێت بۆ یاسای بودجەی ‏‏(2020) كە دەبێت هەرێمی كوردستان نەوت رادەستبكەن.‏
شیاوی باسە یەكێك لەو كێشانەی كە تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم پێوەی دەناڵێنن، دواكەوتنی ‏موچەكەیان لەكاتی خۆیدا، لە ئێستا بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێم تازە مووچەی مانگی ‏‏(10/2019)یان وەرگرتووە، بەڵام وەك ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەسەر دەكەنەوە ‏بەغداد مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە دەنێرێت.‏


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft