ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری (19/1/2020) بە میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان ‏‏(بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و ‏بەڕێز (شیروان میرزا قادر) ئەندامی فراكسیۆنی (یەكێتی)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌ پێشكەشكرا
بەرزان شێخ محەمەد:
بە جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی، پارێزگاكان باشتر ‏سوود لەداهاتی ناوخۆیان دەبینن‎ 

  ‎لەسەرەتای بەرنامەكەدا لەگەڵ بەڕێز (بەرزان شێخ ‏محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‌، ئەم تەوەرانە ‏گفتوگۆیان لەسەركرا:‏
‏1/ هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای ساڵی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. ‏
‏2/ پلانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2020 . ‏
‏3/ دانیشتنەكانی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی....‏
‏4/ پەیوەندی ئەنجومەنی پارێزگاو دامودەزگا حكومیەكان. ‏
‏5/ شەقامی (100) مەتری سلێمانی. ‏
‎ئەمە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكی دیكەی تایبەت بە پارێزگای ‏سلێمانی، پاشانیش چەند هاووڵاتیەك پەیوەندییان بە ‏بەرنامەكەوە كردو گرفت‌و ‏داواكاری پێشنیاریان خستە بەردەست بەڕێز (بەرزان شێخ محەمەد) و ‏ناوبراویش ‏وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە‎.... 
‏لە میانی بەشی یەكەمی بەرنامەكەدا (بەرزان شێخ محەمەد) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ‏كە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر هەموو گرفتەكانی پارێزگای ‏سلێمانی قسەی خۆمان كردووە، چ لە رێگەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنەوە ‏بووبێت، یان لەرێی لیژنە هەمیشەیەكانی ئەنجومەنەو ئەندامانی ئەنجومەنەوە بوو ‏بێت، بەڵام ئێمە گرفتمان لەگەڵ یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)دا هەیە كە ‏كەموكورتی لە بەشێك لە بڕگەو مادەكانیدا هەیە.‏
هەروەها پەیڕەونەكردنی سیستمی لامەركەزیش بە هۆكارێكی دیكەی بەردەم ‏كارا نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگاكان باسكرد.‏
سەبارەت بە پەیوەندی ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ بەڕیوبەرەگشتییەكان و ‏دامودەزگاكانی دیكەی پارێزگاكە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی رایگەیاند كە لەگەڵ هەندێك دامودەزگادا باشە، بەڵام لەگەڵ هەندێكی ‏دیكەدا وەك پێویست نییە..... ‏
‎ 

   ‎شیروان میرزا قادر: 
 دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی چارەسەری كێشەی ‏دواكەوتنی مووچە بكات
‏لە بەشی دووەمی بەرنامەكەشدا میوانداری بەڕێز (شیروان میرزا قادر) ئەندامی ‏فراكسیۆنی (یەكێتی)‌و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق بوو‌....‏لەم بەشەدا لەگەڵ بەڕێز (شیروان میرزا قادر) ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان ‏لەسەركرا‎: 
‏‏‎ ‎‏1/ دۆخی ئێستای عێراق. ‏
‏2/ پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد لەم دۆخەدا. ‏
‏3/  بەدواداچوون بۆ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم (لەكاتێكدا بەغداد ‏مانگانە مووچە دەنێرێت بۆ هەرێم).‏
‏4/ بەرنامەی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی) لە ئەمساڵدا. ‏
‏5/ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم
‏‏ئەمانەچەند تەوەرێكی دیكەش گفتوگۆیان لەسەركراو دواتریش هاووڵاتیان پەیوەندییان ‏بەبەرنامەكەوە ‏كردو چەند كێشەو گرفتێكیان خستەڕوو.‏‏‎ 
بەڕێز (شیروان میرزا قادر) لەمیانی بەرنامەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لە ڕووی ‏دەستوری و یاساییەوە هیچ رێگرێك نییە بۆ دووبارە كاندیدكردنەوەی (عادل عبدالمهدی) ‏بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام ئەمە لە ئەرزی واقدا كارێكی زۆر قورس و ‏رەنگە ئەشتەمیش بێت...‏
هەروەها نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) رایگەیاند: ‏ئارامی‌و سەقامگیری عێراق هۆكارە بۆ ئارامی‌و سەقامگیری هەرێمی كوردستان...‏
وتی هەڵەیە بوترێت پێشێوی بەغداد بۆ هەرێم قازانجە....‏
هەروەها سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناوبراوئاماژەی بۆ ئەوە ‏كرد كە بە غداد مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دەنێرێت، بەڵام كێشەكە لای حكومەتی ‏هەرێمە نەیتوانیوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات....‏
هەروەها لەمیانی بەرنامەكەدا (شیروان میرزا) ‏باسی لە بەرنامەی فراكسیۆنی یەكێتی كرد، كە بە نیازن لە ئێستادا ئیش لەسەر ئەم دوو بوارە بكرێت:
‏1/ باشكردنی پیەیوەندی نێوان بەغدادو هەرێمچونكە پێمان وایە بە قازانجی خەلكی ‏كوردستان دەشكێتەوە
‏2/ دروستكردنی چەند بەنداوێك لە سنوری پارێزگا سلێمانی
لەكۆتایشدا (شیروان میرزا قادر) باسی لە رێكەوتنی نێوان عێراق و چین كردەوەو ‏ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بە پێی رێكەوتنەكە عێراق ئاوەدانی و پێشكەوتن بەخۆیەوە ‏دەبینێت.‏
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە ‏رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎كاتژمێر (3:00) بۆ (4:00)ی پاش نیوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری ‏نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145&znjera=5159

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft