ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (26/1/2020) سێیەم بەرنامەی ساڵی پێنجەمی بەرنامەی ‏‏‏(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بە میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان ‏‏(مەهدی مەحمود) ‏سكرتێری ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و ‏بەڕێز (ئەحمەدی حاجی رەشید) ئەندامی ‏فراكسیۆنی (كۆمەڵی ‏ئیسلامی)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق‌ پێشكەشكرا...‏

مەهدی مەحمود:
 خەرجكردنی بودجەی پارێزگای سلێمانی پێویستی بە ‏پێداچوونەوە هەیە

بەشی یەكەمی بەرنامەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر چەند تەورێك ‏بەمیوانداری بەڕێز ‏‏‏(مەهدی مەحمود) سكرتێری (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)كە تیایدا ‏ئەم تەورانە ‏گفتوگۆیان لەسەر كرا:‏
‏1/ پلانی ئەمساڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. ‏
‏2/  پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان ئەنجومەن.‏
‏3/  كێشەی وەستانی هەندێك لە پڕۆژە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان.‏
‏4/ پەیوەندی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و هەندێك لە فەرمانگەكان.‏
هەر لەمیانی بەرنامەكەدا چەند هاووڵاتیەك هەندێك لە كێشەو گرفتەكانی ‏پارێزگاكەیان ‏باسكردو داوایان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ‏دواداچوونیان بۆ بكات....‏
بەڕێز سكرتێری (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەم خولەی ‏‏ئەنجومەنی پارێزگادا هیچ بڕە پارەیەك نەهاتووەتە ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی ‌و هەر ‏برەِپارەیەكیش كە خەرج دەكرێت بۆ ‏پڕۆژەكانی پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنی پارێزگا لێی ‏ئاگادارنییە، ‏هەروەها بەڕێزیان ئەوەشیان راگەیاند: تەنانەت ئەوبڕەپارانەش كە ‏لەلایەن ‏رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان ‏دابینكراوە، ئەنجومەنی پارێزگا لێی ‏ئاگادار نییە، بۆیە خەرجكردنی ‏بودجەی پارێزگای سلێمانی پێویستی بە پێداچوونەوە ‏هەیە....‏
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە هاتنی هاووڵاتیان بۆ ئەنجومەن بۆ ‏چارەسەركردنی ‏كێشەكانیان، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە هاووڵاتیان درك ‏بەو راستیەدەكەن كە دامەزراوەیەك ‏هەیە بە دواداچوون بۆ كێشەو ‏گرفتەكانیان دەكات...‏
لەكۆتایی بەرنامەكەشدا (مەهدی مەحمود) بەڵێنیدا لە رێگەی لیژنە ‏هەمیشەییەكانی ‏ئەنجومەنی پارێزگاوە بە دواداچوون بۆ ئەو كێشەو ‏گرفتانە بكرێت كە لەبەر نامەكەدا ‏لەلایەن هاووڵاتیانەوە خرانەڕوو...‏
بەشی دووەمی بەرنامەكەش تایبەت بوو بە میوانداریكردنی بەڕێز ‏‏‏(ئەحمەدی حاجی رەشید) ئەندامی فراكسیۆنی (كۆمەڵی ئیسلامی)‌و نوێنەری پارێزگای ‏‏سلێمانی لە ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌...‏

ئەحمەدی حاجی رەشید:
ئەو بڕە پارە زیادەیەی خراوەتە سەركارتی مۆبایل و ئەنتەرنێت، ‏‏نایاساین

لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم تەوەرانەوە كرا:‏
‏1/ بودجەی (2020)ی حكومەتی عێراق. ‏
‏2/  لە ساڵی 2019 جگە لە مووچەو بودجەی سیادی هەرێم، چ بڕە ‏پارەیەكی تر لە بودجەی ‏‏‏عێراق بۆ پارێزگاكانی هەرێم خەرج كراوە؟ یان ‏ئایا هاووڵاتیانی هەرێم تەنها لە مووچە ‏‏‏سوود مەند لە بودجەی عێراقدا؟
‏3/  گرانی نرخی كارتی مۆبایل‌و ئینتەرنێت. ‏
‏4/ هەنگاوەكانی بە نێودەوڵەتی كردنی هەندێك لە مەرزەكان. ‏
‏‏5/ بەرنامەی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی.‏
سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2020)ی عێراق ، (ئەحمەدی ‏حاجی رەشید) ‏رایگەیاند: پڕۆژەكە ئامادەكراوە بەڵام لەبەر دوو هۆكار ‏رەوانەی پەرلەمان نەكراوە، یەكەم ‏لەبەر ئەوەی پڕۆژەكە هەندێك ‏كەموكورتی تێدایە، دووەم لەبەر ئەوەری ئەم حكومەتەی ‏عێراق كار ‏بەڕێكەرەو بە پێی یاسا حكومەتی كار بەڕێكەر ناتوانێت پڕۆژە یاسا ‏پێشكەش بە ‏پەرلەمان بكات، بەڵام نەبوونی پڕۆەژ یاسای بودجەی نوێ ‏نابێتە رێگر لەبەردەم مووچەی ‏فەرمانبەراندا حكومەت بەردەوامە لە ‏دابەشكردنی مووچەدا....‏
هەروەها سەبارەت بە هاوتانەكردنی مووچەی (كەسوكاری شەهیدان، ‏كەمئەندامان‌و ‏زیندانیانی سیاسی) هەرێم لە گەڵ بەغدادا، ناوبراو وتی ‏ئەوكێشەیە پەیوەندی بە حكومەتی ‏هەرێمەوە هەیە، چونكە دەبێت ‏حكومەتی هەرێم بەو مەرجانە پابەند بێت كە (دەستەی ‏شەهیدان)ی عێراق ‏دیاریان دەكات....‏
هەروەها بابەتی گەنمی جوتیارانیش یەكێكە لە گرفتەكانی هاووڵاتیان، ‏بەڕێز (ئەحمەدی ‏حاجی رەشید) لەوبارەوە هەوڵەكانی خۆیان باس كردوو ‏ئاماژەی بۆ گرفتەكانیان بەردەمیان ‏كردو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ‏سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووجار بەڵێنی پێداوین، بەڵام ‏تائێستا ‏بەڵێنەكانی نەبردووەتە سەر...‏
سەبارەت بە مەرزەكانیش ئەوەشی راگەیاند تا حكومەتی هەرێم داهاتی ‏مەرزەكان رادەستی ‏نەكات، حكومەتی بەغدادش ئامادە نییە ئەو مەرزانە ‏بكاتەوە، لەرووی یاساییەوە دەبێت ‏داهاتی مەرزەكان بگەڕێنەو بەغداد
لەم بەشەشدا چەند هاووڵاتیەكان بەشداریان كردو پرسیارو رەخنەو راو ‏سەرنجی خۆیان ‏خستە بەردەست میوانی بەرنامە....‏
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی ‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە ‏‏رۆژانی‏‎ ‎‎)‎یەكشەممە‎(‎كاتژمێر (3:00) بۆ (4:00)ی پاش نیوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری ‏‏نوێنەرانی ‏پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای ‏‏سلێمانی) ‏پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:

https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft