ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (9/2/2020) پێنجەم بەرنامەی ساڵی ‏پێنجەمی بەرنامەی ‏‏‏‏(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بە میوانداری ‏هەریەكە لەبەڕێزان ‏‏(كەریم عەلی) ‏‏سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و ‏بەڕێز (دانا ‏جەزا) ‏ئەندامی ‏فراكسیۆنی (پارتی دیموكراتی كوردستان)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی ‏عێراق‌ پێشكەشكرا...‏‎ ‎
كەریم عەلی:
"سكاڵای یاسای لەدژی پەرلەمان‌و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەجوڵێنن".‏

دانا جەزا:
پارەی گەنمی جوتیاران بۆ بوارێكی دیكە خەرجكراوە
بەشی یەكەمی بەرنامەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر چەند تەوەرێك ‏‏لەگەڵ  بەڕێز (كەریم ‏عەلی) ‏سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) تیایدا ‏گفتوگۆ ‏لەسەر ئەم تەوەرانە  ‏كرا:‏
‏1/  گرفتی سەرهەڵدانی كێشەی غاز‌و چۆنیەتی چارەسەكردنیان.‏
‏2/  بەدواداچوننەكانی لیژنەكە بۆ ئەم كێشەیە
‏3/  گرفتی دابەشنەكردنی نەوتی سپی ماڵان.‏
‏4/ ‏رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا لە كێشەكانی هاووڵاتیاندا.‏

كەریم عەلی:
 پێمان سەیرە لە ناوچەیەكی ئارامی وەك سلێمانیدا بە ئاشكرا تەقە لە ‏تەنەكەری گواستنەوەی غاز كراوەو تەقەكەران دەستگیرنەكراون...

ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكەش لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە كرا، ئەمە ‏جگە لەوەی كە چەند هاووڵاتیەكیش پەیوەندیان بەبەرنامەكەوەو كردو گرفت‌و رەخنەو ‏پرسیاری خۆیان خستە بەردەم ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی...‏
سەبارەت بە گرفتی غاز، (كەریم عەلی) ‏سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) لە میانی بەرنامەكەدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردكە ئەوان وەك لیژنەكەیان ‏بەدواداچوونیان بۆ ئەو كێشەیە كردوەو دەركەوتووە، كە كێشەكە كێشەی كەمی غاز نییە، ‏بەڵكو كێشەكە (كێشەی ئەمنی)یە ...‏
هەروەها سەرسەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕی كە چۆن لە ناوچەیەكی ئارامی وەك ‏سلێمانیدا بە ئاشكرا تەقە لە تەنەكەری گواستنەوەی غاز كراوەو تائێستاش تەقەكەران ‏دەستگیر نەكراون...‏
سەبارەت بە هۆكاری دابەشنەكردنی سوتەمەنیش لە كوردستاندا، ‏سەرۆكی لیژنەی ‏پیشەسازی‌و وزە لە ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) هۆكارەكەی بۆ كەمەتەرخەمی ئەم ‏لایەنانە گەڕاندەوە:-‏
‏1/ كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
‏2/ لاوازی چاودێری‌و بەدواداچوونی پەرەلەمانی كوردستان.‏
‏3/ لاوازی نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.‏
لەئەگەری وەڵام نەدانەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ ‏داواكاریەكانی لیژنەكەیان، (كەریم عەلی) ‏سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ‏‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) وتی: سكاڵای یاسای لەدژی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە ‏سروشتیەكان دەجوڵێنن.‏
بەشی دووەمی بەرنامەكەش تایبەت بوو بە میوانداریكردنی بەڕێز (دانا جەزا) ‏ئەندامی ‏‏فراكسیۆنی (پارتی دیموكراتی كوردستان)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی ‏عێراق‌...‏‎ ‎
لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم تەوەرانەوە كرا:‏
‏1/ بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق‌و راسپاردنی (محەمەد توفیق عەلاوی) بۆ پۆستی سەرۆك ‏وەزیرانی عێراق.‏
‏2/ كوردو حكومەتی داهاتووی عێراق.‏
‏3/  هەڵبژاردنی پێشوەختە.‏
‏4/ چارەنووسی پارەی گەنمی جوتیاران.‏
‏5/ جیاوازی ‏لە نێوان هەولێرو سلێمانی لەرووی خزمەتگوزاریەوە. ‏
‏6/  بەرنامەی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەمساڵدا.‏
ئەمانەو چەند تەوەرێكی دیكە لەبەرنامەكەدا گفتوگۆی چڕیان ‏لەسەركرا.

دانا جەزا:
 وەبەرهێنەران دۆخی هەولێر بە لەبارتر دەزانن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان

سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق، نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند كە بارودۆخەكە زۆر ئاڵۆزو ناجێگرە‌و هیچ متمانەیەكیش لە ‏نێوان خۆپیشاندەران‌و حكومەت‌و لایەنە سیاسیەكاندا نەماوە....‏
هەروەها سەبارەت بە راسپاردنی (محەمەد توفیق عەلاوی) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ‏عێراق. نوێنەرەكە یپارێزگای سلێمانی وتی: ئێمە سەیری بەرنامەی حكومەتەكە دەكەین ‏نەك خودی كاندیدەكە، هەركەسێك ببێتە سەرۆك وەزیری عێراق پێویستە رەچاوی ئەم ‏خاڵانە بكات:‏
‏1/  هاوسەنگی بەرنامەی حكومەتەكەی.‏
‏2/ رێز گرتن لە پێكەوەژیان.‏
‏3/ پاراستنی مافی گەلانی عێراق‌و گەلی كورد بەتایبەتی.‏
‏4/ پابەند بوون بەدەستور.‏
سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارنی هەرێمیش (دانا جەزا) رایگەیاند: كەوا وەك نوێنەرانی ‏كورد لە بەغداد بەدواداچوونمان بۆ پارەی گەنمی جوتیاران كردووە، چوینەتە وەزرەتی ‏دارایی، ئەوان رایانگەیاند كە پارەكە لای ئەوانە سەرفكراوەو نێردراوە بۆ وەزارەتی ‏بازرگانی، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی وەزارەتی بازرگانیكراوەو بەڵام لەوێ رایانگەیاند ‏كە پارەكە بۆ بوارێكی تر خەرج كراوە...‏
سەبارەت بە بوونی جیاوازی لە نێوان هەولێرو سلێمانیدا، ئەندامەكەی ئەنجومەنی ‏نوێ،ەرانی عێراق وتی: هیچ جیاوازیەك نەكراوە لە نێوان هەولێرو سلێمانیدا هەر بڕە ‏پارەیەك لە بەغداوە بۆ هەر شوێنێك دابین بكرێت، دەبێت بڕوات بۆ ئەو شوێنە، لەسەر ‏ئاستی هەرێمی كوردستانیش هەولێر لەبەر ئەوەی پایتەختەو نوێنەری وڵاتانی لێیە، ‏وەبەرهێنەرانیش هەولێر بەگونجاوتر دەزانن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان لەبەر ئەوەی ‏ململانێ سیاسیەكان لە رابردوودا لە سلێمانیدا كاریگەریان هەبووە لەسەر ئەو دۆخە.‏
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەش ناوبراو پێی وابوو كە لە ئێستادا قورسە هەڵبژاردنی ‏پێشوەختە ئەنجامبدرێت لەبەر ئەوەی لەلایەك یاسای هەڵبژاردن تەواو نەبووە، لەلایەكی ‏دیكەشەوە هێشتا كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێكنەهاتووە، ئەمە جگە لە خراپی ‏بارودۆخی سیاسی عێراق‌و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان....‏

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی ‏تایبەتە (رێكخراوی ‏‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( ‎NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە ‏‏‏رۆژانی‏‎ ‎‎)‎یەكشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(3:00) بۆ (4:00)ی پاش نیوەڕوان راستەوخۆ ‏بەمیوانداری ‏‏نوێنەرانی ‏‏پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی ‏‏پارێزگای ‏‏سلێمانی) ‏پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:

https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145


SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft