رێكەوت محەمەد زەكی
2017-08-08      1066 جار بینراوە        کۆمێنت

لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سلێمانی خەریکە تەندەرێکی ٤٤ ملیار دیناری بۆ کۆمپانیایەک دەگونجێنرێت
                                              ڕێکەوت زەکی
                                      ئەندامی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی


سەرەتا دەڵێم گەیاندنی ئـەم بابەتە بێرەو بۆ ڕاگەیاندنەکان دوای بڕینی ھەمو ڕێکارە یاسایی و ئـیداریەکان بووە بەبانگکردنی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانیشەوە بەڵام بەھۆی زاڵبونی ئـەجێندای دیکەوە بەداخەوە خەریکە ھەوڵەکان ئـەنجامی نابێت بۆیە پێویستمان بەھەموو ویژدان زیندویەکە بۆڕێگریکردن لەم نادادپەروەریە لەپرۆژەیەکی ئـاوا گەورەی ژینگەییدا لەپێناو کارئـاسانی بۆ کۆمپانیایەک، بۆئـەوەی وێنەکە لەبەرچاوی ھەموتان ڕونبێت بەکورتی: 
١/ پرۆژەکە تەندەری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ٢١ شارەوانیە لەپارێزگای سلێمانی زۆنی ٣، کە بڕەکەی ٤٤ ملیار دینارە.
٢/ تەندەرەکە(سەرەڕای ھەر تێبینیەک) بۆ کۆمپانیای (ش) دەرچوەو ئـیحالە کراوە.
٣/دوای کردنەوەی تەندەرو ئـیحالە کردنیشی کۆمپانیای ناوبراو پابەندی خۆی بەجێبەجێکردنی بەناوەڕۆکی تەندەرەکەوە نیشانداوە وەک خۆی ، بەبێ ئـەوەی ئـیعتیراز بنوسی.
٤/ بەگوێرەی ناوەڕۆکی تەندەرەکە پێویستە ئـۆتۆمبێل و ئـامێرەکانی لە جۆری یابانی یان ئـەڵمانی یان سویدی بن کۆمپانیا بەمە ڕازیبوەو بەگوێرەی بەڵگەکانی بەردەستمان کۆمپانیای ناوبراو بەڵێننامەی پڕکردۆتەوە بەتایبەت بۆ ئـەم بڕگەیە ، کەچی ئـێستاو دوای ئـیحالە خەریکن جۆری ئـۆتۆمبێلەکانی بۆدەکەن بە کۆری!!!
٥/ کۆمپانیاکە لەمانگی ٣ ی ئـەمساڵدە بەنوسراوی خۆی دەڵێت ئـامێرەکانم ئـامادەیە و تکایە ھەرچی زووە پرۆژەکەم بۆ ئـیحالەکەن!! کەچی لەمانکی ٧ دا ھێشتا ئـامێرەکانی ئـامادە نییەو پێش کڕینی بەھاوکاری بەڕێزان ئـامێرەکانی بۆ دەگۆڕدرێت بەکۆری!! 
٦/ لەوەرگرتنی پرۆژەکەدا کۆمپانیا ٧ خاڵی لەسەر ھێنانی بەڵێننامەو پشتگیری کۆمپانیای دابینکەری ئـۆتۆمبێلەکان وەرگرتووە کە ئـامێرەکان سویدی یان ئـەڵمانی یان یابانی بن!!
٧/ خەریکە شوێن و پێگەی کارگەی ڕیسایکلینەکە لەبەرژەوەندی کۆمپانیای ناوبراو دەگۆڕدرێت بەبیانوی ئـەوەی حکومەت پارەی دروستکردنی شەقامەکەی نییە ھەرچەندە تێچوی دروستکردنی شەقامەکە لەسەر کۆمپانیایە بەگوێرەی بڕگەی ٦٥ ی تەندەرەکە، پێشتریش نە کۆمپانیاو نە ب.گشتی شارەوانی سلێمانی ئـیعتیرازیان لەسەری نەبوەو پێگەکەیان پێشتر بینیوەو پێی قایل بون!!! ئـەی ئـێستا بۆ ئـەو جێگەیە کێشەیە!!!
٨/کۆمپانیای ناوبراو پێویستە لەسەرەتاوە ١٦ ئـۆتۆمبێل بۆ لیژنەکانی سەرپەرشتیار بکڕێت کەچی خەریکە ئـەمەش بە ویست وبەرژەوەندی کۆمپانیاکە تێدەپەڕێنرێت!!
٩/ سەرەتا بەندە وەک ئـەندامی لیژنەی پلان زانیاریەکانم پێگەیشت دەستبەجێ بەڕێز سەرۆکی ئـەنجومەن و بەڕێزانی لیژنەی شارەوانی و ھاوکارەکانی دیکەم ئـاگادارکردەوە کەبەسوپاسەوە دڵسۆزانە ھاتن بەدەنگەوەو تائـەمساتە ھەموان پێکەوە بەردەوامین بۆڕێگریکردن لەو ناعەدالاتیە بەڵام ئـەنجامەکەی تائـێستا بەدڵی ھەمو لایەکمان نییە.
١٠/دوای بانگھێشتکردنی بەڕێز ب.گشتی شارەوانیەکان بۆ ئـەنجومەن ھەرلەسەرەتای دانیشتنەکەوە کەشێکی وا تەشەنوجاوی دروستکرد کەبابەتەکەی کاڵ کردەوەو تۆمەتباری کردین بەوەی چاڵمان بۆ ھەڵکەندووە!!! 
١١/ بەڕێز ب.گشتی شارەوانی نەیتوانی وەڵامی باوەڕھێن بداتەوە کە قەناعەتمان پێبھێنێت و وتی سورەبێت لەسەر ھەنگاوەکانی، تەنانەت ڵەوەڵامی گۆڕینی شوێنی کارگەی ڕیساکلینەکەدا وتی کەپارەی دروستکردنی شەقامەکەیان نییە کەچی لەتەندەردا دروستکرنی شەقامەکە لەسەر کۆمپانیاکەیە! تۆ بڵێی بەڕێزیان تەندەرەکەی بەوردی نەخوێندبێتەوە کەخۆی زۆر شانازی بەوەوە دەکات کەجێ پەنجەی ئـەوی پێوە دیارە!!
١٢/بەڕێزیان ھێندەی سەرقاڵی تۆمتبارکردنی پێش خۆی و بەراوردکردنی ئـێستایە بەڕابردوو، ھەروەھا خۆی بەبەرامبەرەکانی، ھێندە ناتوانێت باوەڕمان پێبھێنێت، ئـەگەر کەسان و دامەزراوەی دیکە خوانەخواست ھەڵەیەکیان کردبێت ئـەمە ڕەوایەتی ئـەدات کەئـێوەش ڕێگە بەخۆتان بدەن کەھەڵە بکەن!!
١٣/ بۆئـەوەی ڕون بێت کۆمپانیای (ش) دوای ئـیحالە مافی یاسایی خۆیەتی کارەکە جێبەجێبکات بەڵام پێویستە تەندەرەکە وەک خۆی ئـەنجامبدات نە کەمتر نەزیاتر، چونکە بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی و خودی بەڕێز ب.گشتی تەندەرێکی نمونەییان بۆ پرۆژەکە ئـامادەکردوەو جێی خۆیەتی ڕێز لەماندوبونیان بگیرێت.
لەکۆتایدا دەڵێم بریا کارو ئـەرکەکان ھێندە لەسەر سکەی خۆی بوایە کەپێویستمان بەم موخاتەبەیەی دەرەوە نەبوایە، تەنھاو تاکە پاڵنەرمان کورتنەھێنانی ئـەم پرۆژە گەورەو گرنگەیە کە بایەخی زۆری بۆ پارێزگا خۆشەویستەکەمان ھەیە.

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft