ئەحمەد حاجی رەشید
2019-05-07      1129 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەحمەدی حاجی رەشید
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەشی یەکەم : چۆن چومەوە لێژنەی دارایی
پێش پێکهێنانی لێژنەی دارایی ئەندامە پێشووەکانی لێژنەی دارایی یەکدیمان دیت و ئاڵوگۆری کارکردنمان کرد لەو لێژنانەی کەدەتوانین خزمەتی تیدا بکەین بۆیە (٤) کەسمان کە بەرێزان (دهەیثەم جبوری) بوو کەسەربەعەشیرەتی جبورەو کەسایەتیەکی بەهیزی نیو پەرلەمانە ئەم خولەش سێهەم خولیەتی لە پەرلەماندا ولەخولی پیشوو لێپرسینەوەی لەوەزیری دارایی کردو بەو هۆیەوە وەزیری دارایی لادرا کەسی دووەم (فالح الساری ) لەرەوتی حیکمە کە خاوەنی ئەزمونی (۱۷) کاری لە دیوانی چاودیری دارایی کردوەو سێیەم خولەیەتی لە پەرلەمانی فیدراڵ و تا بڵێی کەسێکی دەست پاک و دڵسۆزەو وتەنها نمونەیە ک کەبتوانم باسی لێوە بکەم ئەوەیە یەک کوڕی تاقانەی هەبوو لە تەقینەوەیەکدا بوو بە قوربانی سەیر لەوەدا بوو ئامادە نەبوو شەهیدانەی کوڕەتاقانەکەی وەرگریت چونکە دەیوت من خاوەنی پرۆژەی یەک موچەم دەبێت یەک موچە وەرگیریت بۆیە موچەکەی وەرنەگرت و لەگەڵ هەندی پەرلەمانتاری دیکە کە خاوەنی دوو موچە دەبوە ناکۆکی هەمیشەییان , کەسی سێهەم (د محمد تمیم) یەکیکە لە کەسایەتیەکانی سوننە وتوانایەکی گەورەی هەیە لە پرۆسەی سیاسیدا لە دوای (۲٠٠۳) بۆنی لەزۆر جمگەدا هەیە دەرچووی زانکۆی کامبریج وە چەندکۆرسیکی لە هارڤارد خویندوە و پێشتر وەزیری پەروەردەبوەو ئەمە خولی چوارەمیەتی لە پەرلەمان وخاوەنی (۲٤) کتیبە و وینەکێشیکی بەتوانایەو لەهەمانکاتدا شاعرەو رۆمانیکی لەچابدراوی هەیە ،ئەم سێ کەسایەتیە لای من زۆر کاریگەرییان هەیە لە لێژنەی دارایی بۆیە کاتیک قسەم کرد لە گەڵ دکتۆر هیثم وتی بەنیازی پۆستی وەزارەتم ،بۆیە لە فالح الساریم پرسی تۆ بەنیازی چیت وتی ئەگەر پۆستی سەرۆکی لیژنە بەر پیکهاتەی شیعە کەوت ئەوا خۆی کاندید دەکات بۆ سەرۆکایەتی ئەگەر ئیمە واتە من و دمحمد پیمان باش بیت ،ئیمەش هەردوکمان وتمان زۆر باشە هاوکارت دەبین دەنگیشت پی دەدەین، پاشان لە دکتۆر محمدم پرسی تۆ بەتەمای چیت ئەویش وتی منیش خۆم کاندید دەکەم بۆ جێگری سەرۆک ئەگەر بەر پیکهاتەی سوننە بکەوێت ،هەردوکمان واتە من فالح الساری وتمان دەنگت پیدەدەین و پشتگیرت دەبین وهەردوو بەریز لە منیان پرسی ئەی تۆ منیش وتم ئەگەر پیکهاتەی کوردی منیان کاندید کرد ئەوا منیش کاندید دەبم بۆ بڕیار دەری لێژنە پاش ماوەیەک لێژنە پیکهات بەهەوڵی هەموان پێنج کورد چوینە لێژنەی دارایی کە پێک هاتبون لەم بەرێزانە: د احمد الصفار پارتی ،هۆشیار عبداللە گۆران شیروان میرزا قادر یەکیتی و جمال کۆچەر یەکگرتوو منیش کۆمەڵی ئیسلامی لەراستیدا جمال کۆچەر لەسەر پشکی سوننە لەلێژنە ئیزافە کراو منیش بە تەکلیفی د محمد تمیم و فالح الساری و بریاری محمد الحلبوسی ئەگینا پارتی هەرلەسەرەتاوە هەوڵیدابوو نەهێڵیت من بچمە لێژنەی دارايى.

بەشی دووەم :کێ یەکریزی تیکدا؟

رۆژیک لە کۆبونەوەیەکی هەرپینج ئەندامە کوردەکە بابەتی خۆکاندید کردنم کردەوە و پرسیارم لەو چوار هاوریەم کرد کامتان نیازتان هەیە کە خۆکاندید بکەن بۆ بڕیار دەر بەتایبەت روم کردە دکتۆر ئەحمد صفار و وتم دکتۆر رەنگە پارتی لە منافەسەی من بەریزتان کاندید بکەن بۆیە گەر رەغبەتت هەیە من خۆم کاندید ناکەم ،لەراستیدا هەر چواریان بەراشکاوی وتیان تۆ کاندیدی هەمومانی لەبەر ئەوە شارەزای بوارەکەیت و ئەزمونیخولی پێشوشت هەیە و هەردوو برای بەرێز د جمال کۆچەر و کاک هۆشیار عبداللە لە کۆبونەوەکانی لیژنەی دارایی راگەیاند کە ئیمە وەک پیکهاتەی کورد مامۆستا ئەحمەد کاندیدی کوردەو ئامادەین بۆ هەڵبژاردن لەهەر کاتیک ئیوە ئامادە بون چونکە پیکهاتەی شیعە (۳) کاندیدی هەبوو ریک نەدەکەوتن و پیکهاتەی سونەش (۲) کاندیدیان هەبوو ئەوانیش ریک نەدەکەوتن ، ئیمەش لەلێژنەی دارایی هیچ کێشەیەکمان نەبوو بۆیە کە منافەسە دروست بوو لە نیوان کاندیدەکانی پیکهاتەی شیعە کە خۆیان لەم بەرێزانەدا دەبینیەوە(د هەیثم الجبوری سەربە هاوپەیمانی فەتح و محمد الدراجی هەمان پیکهاتەو فالح الساری سەربە رەوتی حکمە)هاتنە لای ئیمە بە تاک تاک بۆ هاوپەیمانیەتی منیش وتم وەعدم داوەو برایانیش ئازادن لە دەنگ دان بەهەرکی کە شیاوە بێت ،هەرچواریان واتە (احمد الصفار وهۆشیار عبداللە و د جمال کۆچەر و کاک شیروان ) د هیثم یان بەگونجاو دەزانی و منیش پیشتر بەڵینم بە فالح الساری دابوو بۆیە بە د هیثم وت کە خولی یەکەم یەکلانابیتەوە دڵنیابە دەنگت پیدەدەم ،هەرچی پیکهاتەی سوننەیە دووکاندیدیان هەبوو کە (دمحمد تمیم سەربە کوتلەی نصرو مثنی عبدالصمد سەر بەکوتلەی فتح) کەدیسان هەریەکەیان قسەیان لەگەل کوردەکان کرد لە راستیدا هەرپینجمان قەناعەتمان هاتە سەر ئەوەی دمحمد تمیم گونجاو ترە تا مثنی عبدالصمد .

لیتێگەشتنی کوتلە کوردیەکان:

بۆ ئەوەی لێگەشتن بکەین لەسەر پۆستەکانی پێکهاتەی کورد بزوتنەوەی ی گۆران ویەکگرتوو ونەوەی نوێ و سەربەخۆ کە پیشتر هاوپەیمانی بوون و کۆمەڵ بەرێز کاوە محمد بوو بە نوینەری ئەو پینج لایەنە لە گەڵ پارتی و یەکیتی دەستیان کرد بە دانوستان و پشکی کوردیان وەر گرت کە (٤) سرۆک لێژنەو (٤) جێگروو (٤) بڕیار دەرمان وەرگرت پشکی ئەو (۱٦) کورسیە (۱) سەرۆک لێژنەو(۱) جێگر و (۲) بڕیار دەربوو کەیەکیک لەو بڕیاردەرانە بڕیار دەری لێژنەی دارایی و کە بەرێز کاک کاوە یەکلای کردبوەیەوە لە فراکسیۆنی پارتی و پاشانیش جێگری سەرۆکی پەرلەمان کەلەپشکی پارتیە کەئەو بڕیاردەرە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیە هەموان رازی بوبون لەسەر بەڵام دوای ئەوەی مەکتەب سیاسی پارتی تەدەخول دەکات پاشگەز دەبنەوە کە گوایە ئەوان لەسەر بریار دەر ریک کەوتون بەڵام لەسەر کەسەکە رێک نەکەوتبوون، دکتۆر ڕیبوار بۆ ئەوەی بزانیت بابەتەکە لەسەر منە پیشنیاری کردبوو بۆ گۆرینی کەسەکە وتبوی ئیمە د جمال کۆچەر کاندید دەکەین بۆ بڕیار دەری لێژنەی دارایی بەبێ سێی وو دوو پارتی رازی بووبوون بۆیە دڕیبوار وتبوی بۆمان سەلما کە ئیوە رکە بەرایەتی احمدی حاجی رەشید دەکەن بۆ یە ئیمەش نایگۆرین .
ئەمە جگە لەوەی لە گەڵ بەریز مامۆستا سلیم کەسیک کەنامەویت ناوی بهینم کارو باری پارت سەرپەرشتی دەکات وتبوی کە ئەوان وەک پارتی بڕیاریان داوە پشتگیری مامۆستا ئەحمەد دەکەین >

بەشی سێهەم وکۆتایی: چی رویدا و هاوپەیمانیەتەکە چۆن بوو؟
پارتی پەشیمان بونەوە و یەکەم جار کەسیکی بەرەگەز عەرەبیان کاندید کرد بەلام محمد الحلبوسی لە لێژنە لای دا پاشان لە ژێر فشاردا و بە تەوجیهی هەرسێ نوسینگەی بەریز بەرزانی باوک و کۆرو برازا دا و بە تەداخلی وەزیری دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی د احمد الصفار کاندید کراو هاوپەیمانیەتیەکیان بۆ پێکهینا لە نیوان د هیثم ومثنی عبدالصمد و داحمد الصفار کە هەرسێلایەنەکە سەر بە هاوپەیمانیەتی بینائن توانیان (۱۲) دەنگ مسۆگەر بکەن بۆ هەرکاندیدیکیان توانیان سەرۆک و جێگرو بڕیاردەر ببەنەوە، کەهەندێ سەرداو و زانیاریمان هەیە کە لە بەدەست هینانی دەنگەکان شتی گوماناوی هەیە، هەرسێ کەسەکەش سەر بە کوتلەی بیناو هاوپەیمانیەکانيانن کە دەیانەویت پەرلەمان و لێژنەگرنگەکان قۆرخ بکەن .

ئێستە چی داوادەکەن سەرۆکایەتیە تازەکە:

لەدوای ئەنجامی هەلبژاردنەکەو پیرۆزبایی کردنمان سەرۆک و جێگر هەولی دونیان داوە کە لە ناولێژنە هەمان بەشداری و چالاکمان هەبیت و ئەوبابەتە ریگرنەبیت لە تیچین ئامادەبونمان چونکە دەزانن هەڵەیەکی گەورەیان کردوە و ناتوانن بەبێ چەندکەسیک لێژنەکە بەرێوە بەرن بە تایبەتی ئەگەر ئیمە بەشداری چالاکی لیژنە نەبین ناگەنە هیچ ریکەوتنیک لەسەر ئەوبابەتانەی پەیوەندی بەکوردەوە هەیە و کەسانی وەک محمد تمیم و فالح الساری و محمد الدراجی و عدنان الزرفی و ماجدە التمیمی گەر هاوکاریان نەبن لێژنەکە شکست دەهێنیت بەتایبەتی کوتلەی سائیرون لەلیژنەدا (۳) کەسیان هەیە و دەتوانن هەموو گرفتیک بۆ لیژنەکە دروست بکەن، بابەتەکەش بەئاراستەی رکەبەراتیەکی توند هەنگاو دەنیت و دورنیە کۆتاییە کەی بەئۆپۆزسیۆن بون کۆتایی پینەیەت.

من بۆ نەمتوانی هاوپەیمانیەتی دروست بکەم:
من بەڵێنم دابوو بۆ سەرۆک دەنگ بدەم بە فالح الساری جاری یەکەم کەقەناعەتم وابوو بە جاری یەکەم کۆتایی نایەت چونکە هەرکاندیدیک (۱۳) دەنگی دەوێت بۆیە بریارم دا جاری دووەم دەنگ بە د هیثم بدەم کەوام کرد بۆ جێگریش دەنگ بە د محمد تمیم بدەم ئەم دوو وەعدەم دابوو زۆر هەوڵیان دا کە پاشگەز بمەوە لەوەعدەکانم بۆ ئەوەی لە مقابل دەنگدەرانی د هیثم و مثنی دەنگ بە من بدەن و پۆستی بڕیاردەری لێژنە بەدەست بهێنم ،بەڵام :
ئەوە بریتی بوو لەکۆتای هاتنی ژیانی سیاسیم کە (۳٥) ساڵە سومعە کۆدەکەمەوە لەبەر پۆستیک لەدەستی بدەم و پیم وتن ئەگەر بزانم پۆستی ئەندام پەرلەمانی لەدەست دەدەم لەسەر بەڵێنیک کە دەیدەم ئەوا ئامادەم ئەندام پەرلەمانی لە دەست بدەم بەڵام بەڵێن ناشکینم ،چونکە من سیاسەت بەئەخلاق دەکەم و ئەخلاقی سیاسی دەچەسپینم لەگەڵ هاوریکانم بۆیە هەرسی هاوڕێی بەرێز وشیار عبداللە و د جمال کۆچەرو کاک شیروان هاورابوون کەئەوە بۆ ئیمەی سیاسی وەک هاوری وئەندامانی لیژنەی دارایی باشترە تا بەفیل و بەڵێن شکاندن پۆست بەرینەوە جگە لەمان هاورینانی فراکسیۆنی نەوەی نوی و سەربەخۆش زۆر دلخۆشبون پشتگیریان کرد لە هەلویستەکەمان .
خاڵێکی دیکە کەدەمویست بیڵێم بە هاوکارانمان لە لێژنەی دارایی کە زۆربەیان کەسایەتی سیاسی خاوەن پێگەی تایبەتن لە هێزەکانی خۆیان کەئیمە خاوەنی بەهای سیاسین ئەگەر بەڵێنێکماندا ئەستەمە پاشگەزبینەوە لێی ئەوەش بەبڕوای من کاریگەی پۆزەتیڤی دەبیت لە پاشەرۆژدا .
ماوەتەوە بڵێم بەدەنگدەرانمان ئیمە ئەو پەرلەمنتارانەی کورد لە لێژنەی دارایی هەوڵی نەبراوەو بێوچان دەدەین لە لێژنەی دارایی بۆ بەدەست هێنانی مافی خەڵک بەگشتی وفەرمانبەران بەتایبەتی و براجوتیارانمان و بەردەوامیش دەبین ڕاستیەکان ئاشکرا دەکەین دژ دەبین بەگەندەڵکاران ، هیچ لەمپەرێک ناتوانیت ڕیگەر بێت لەبەردەممان
.


SHARE
وتاری زیاتر
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2021-03-28      784 جار بینراوە
بودجەی 2020
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-09-14      1181 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft