هۆشیار عەبدوڵا
2019-06-24      885 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەوە راست نیە کە زەقکردنەوە كێشەی مەلەفی نەوتی هەرێم مەوقفی عادل عەبدولمەهدی لاواز بکات. بە پێچەوانەوە،فشارخستنە سەر هەرێم بۆ ئەوەی پابەند بێت بە یاسای موازەنەی ۲٠۱۹ باشترین کۆمەکە بە بەرێز عادل عەبدولمەهدی چونکە لە ئێستادا زۆرترین فشاری لەسەرە لە لایەن چەندین کوتلە و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران و کەم دانیشتنی پەرلەمان هەیە بە موناسەبە و بێ موناسەبە ئەو پەرلەمانتارانە باسی ئەوە نەکەن کە حکومەتی عیراقی پارە دەنێرێ بەڵام هەرێم ئەو بڕە نەوتەی نەناردوە کە لە یاسای موازەنەدا هاتوە.
 تا ئێستا سەرۆک وەزیرانی عیڕاق لە چەندین بۆنە و دانیشتن و گفتوگۆی نارەسمیدا گلەیی لەوەکردوە کە پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم هەڵوێستی ئەوی لاواز کردوە گوتویەتی دەبوو ۲٥٠ هەزار بەرمیلەکەیان بناردایە. من لەوانەم زیاد لە جارێک لە میدیا و لە ناو پەرلەمان و لە زۆر ئاستدا پشتیوانی عەبدولمەهدیم کردوە(بیگومان رەخنە و سەرنجیشم هەبوە لەسەری) بە بەشێکی زۆر لە وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسیارانی کوردم(لە تێکرای حزبەکان) راگەیاندوە کە ئەوەی ئێستا ئەو پیاوە سەرۆک وەزیرانە فرسەتە زۆریك لە کێشەکانمان وەک هەرێم بە تایبەت نەوت چارەسەر بکرێ،کەچی لەبری ئەوەی پشتیوانی بکرێ لە ساڵی یەکەمی تەمەنی کابینەکەیەوە نە لە موازەنە پشتیان گرت و نە لە پرسی وەزیری داد؟! ئێستاش پێم وایە دەبێ کوتلە کوردستانیەکان تا سەر پشتیوانی سەرۆک وەزیران بن چونکە نە گائیفیە،نە ئایدۆلۆژی،و مەبەستیەتی کێشەکان چارەسەر بکا. قسەیەکی زۆر زۆر کۆمیدیە یەکێک بڵێ من لەگەڵ شەفافیەتی نەوتم بەو مەرجەی باس نەکرێ! جا ئەگەر باس نەکرێ شەفافیەت چۆن ئەبێ؟!ئەمەوێ لەوە تێبگەم. باسی کام زەقکردنەوەیە دەکەن کە گوایە ئێمە کردبێتمان بۆ مەلەفی نەوت ؟! مەلەفی نەوتی هەرێم و کێشەکانی لە نوسینەوەی دەستورەوە زەقن،لە ۲٠۱۲ ەوە بۆتە سکالا لە مەحکەمەی ئیتیحادی،مەگەر ساڵ هەیە لە قانونی موازنە نەبوبێتە کێشەیەکی زەق؟ ئایا هەر تەنها بەوەی وتومانە با دور بکەوینەوە لە چارەسەری سیاسیی و بە یاسایی چارەسەری ئەو پرسە بکەین بەوە زەقبۆتەوە بەڵام بەو هەمو کێشەیە و سکاڵا و ناردن و نەناردن و ناشەفافیەتە ، زەقنەبۆتەوە؟! سەیرە! ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسێۆن دەزانن بە زمانێک داکۆکی لە سیاسەتی نەوتی هەرێم دەکەن پەرلەمانتارەکانی پارتیی کە پشکی هەرە گەورەی مەلەفی نەوتیان لایە بەو زمانە داکۆکی ناکەن، چونکە کەی ئەوە قسەیە لەم سەردەمەدا کە دونیا بۆتە گوندێکی بچوک تۆ بێی بڵێی با کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد زەقنەکەینەوە!؟ بەدیدی من هەتا شەفافیەت نەبێ،نە سیادەی قانون هەیە ، نە دیموکراتیەت نە مافی مرۆڤ، شەفافیەتیش ئەگەر لە مەلەفی نەوتدا نەبێت کە نسبەتی هەرەگەورەی داهاتی عێراق پێکدەهێنێ لە چیدا داوای بکەین ؟! کێشەی نەوت لە عێراقدا پێویستی بە چارەسەرە،لە عێرقدا بە گشتیی گەندەڵیی هەیە و پێویستی بە چارەسەرە ئەوەش بە دەستور و یاسای نەوت و گاز دەکرێ،ئێمە پێمان وایە سیاسەتی ئێستای نەوتی هەرێم کارەساتبارە و پێویستیی بە گۆڕانکاری ریشەیی هەیە هەر کەسێک عەکسی ئەوە بڵیی دەبێ ویژدانی ئەو هەمو کارەسات و بەدکاریە نەبینێ کە بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە بەسەر خەلکی هەرێمدا هاتوە. ئەم کابینەیەش کە بریارە لە هەرێم پێکبێت ، بێ گۆرانکاری ریشەیی لە مەلەفی نەوتی هەرێم هەرگیز ناتوانێ بەهێز بێت یا سەرکەوتو ئەگەر سیاسەتەکەی نەگۆرێ. گرنگە رون بێت،موزایەدەی قەومیی یا ئەوەی گوایە تۆ دڵسۆزی هەرێمی بۆیە عەیبەکانی دادەپۆشیی دادی هەرێم و خەلکەکەی نادا،گەلی ئازا،حکومەتی دامەزراو لە هەڵەکانی ناترسێ بەڵکو چارەسەریان دەکا . ئێستا کە زۆرینە هاوڕایە لەسەر ئەوەی نەوتی هەرێم لە رابردودا کەمینەیەکی پڕ و زۆرینەی کۆمەڵگەی قڕ کردوە بۆچی دەبێ داواکردنی گۆرانکاری لەو سیاسەتە هەڵە بێت ؟!بۆچی وتنی ئەوەی با خێری نەوتی هەرێم بۆ هەموان بێ نەک گروپێک تاوان بێ و هەبن لەبری پشتیوانیمان برۆنە سەنگەر دژمانە و رۆژانە لە میدیاکانەوە هێرشمان بکەنە سەر؟! ئەوەش بە شەفافیەت دەبێ ، بەڵام شەفافیەتی راستەقینە نەک ئەوەی بڵێی لەگەڵ شەفافیەتم بەو مەرجەی باس نەکرێ ، بڵیی دەمەوێ کێشەکان رون بن بەڵام باسیشی مەکەن؟! چونکە ئەو کاتە دەبێتە چیرۆکەکەی ( گەر چاوم بنوقێنم چۆن ئەتوانم بخوێنم!). هەمو داوای ئێمە ئەوەیە نەوت و داهاتەکەی ببێتە خێر و بێر بۆ خەڵکی هەرێم نەک تەنها گروپێ،ئەم داوایەش قسەی هەموانە دەی ئەگەر ئەوەی ئێمە موزایەدەشە دژمان مەبن خۆ خێرمان گوتوە نەک شەڕ!

SHARE
وتاری زیاتر
چەند پەیامێکی ڕاشکاو:
هۆشیار عەبدوڵا
2021-02-07      746 جار بینراوە
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-14      946 جار بینراوە
موازەنەی ۲٠۲۱ (2)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-09      939 جار بینراوە
موازەنەی 2021
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-02      767 جار بینراوە
کەس هەڵەبجەی لەبیر نیە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-11-17      1217 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft