ئارەزوو مەحموود
2019-07-08      1031 جار بینراوە        کۆمێنت

ئارەزوو مەحموود

فراكسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دەبێت‌ بزاندرێت لەناو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، چۆن هەن لەتەواوی پێكهاتەو فراكسیۆنە جیاوازەكاندا، نایانەوێت دۆسێی نەوت و كێشە سیاسیەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم تێكەڵاو بكرێت، ئاواش هەن و پێیان وایە دەبێت چۆن بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، حكومەتی هەرێمـیش  ئاوا نەوت رادەستبكات .

ئەوانەی نایانەوێت‌ لەم ڕاستییە تێبگەن، فراكسیۆنە هاوسۆزو كوردستانیەكان بەتایبەتی دەخەنە بەردەم ئیحراجییەكی گەورەو، ڕێ‌ لەبەردەم هەمواركردنەوەی بڕگەی (ج )لەماددەی (10)دا كەتایبەتە بەدابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، خۆش دەكەن .

ئەمڕۆ 8 / 7 / 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەدانیشتنی ژمارە (٣١) ی وەرزی دووەم و، لەكاتی گفتوگۆو دەنگدان لەسەر هەمواری ماددەی(58)ی تایبەت بەنەهێشتنی پلەی وەزیفی بەوەكالەت، پێشنیازێكی ئامادەكراو بەواژۆی زیاتر لە(50) پەرلەمانتار، هۆسەو پشێوی پەرلمانی لێكەوتەوە، خۆشبەختانەو سەرەنجام نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بریاردرا لەدانیشتنی رۆژی پێنج شەممەدا هەریەك لەوەزیرانی(نەوت و دارایی) و نوێنەری حكومەت بانگهێشتی پارلمان بكرێن .

ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە یەك هەڵوێست و یەك دەنگی فراكسیۆنە كوردستانی و پارلمانتارە كوردەكانە لەسەر ئەم مەلەفە، هەر بۆیە فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەكەینەوە تەواوی هەوڵ و كۆششمان لەم پێناوەدا تەرخان دەكەین و سازش لەسەر مووچەكانیان ناكەین .


SHARE
وتاری زیاتر
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود
2021-05-20      670 جار بینراوە
چیبکەین ؟؟؟؟
ئارەزوو مەحموود
2020-05-02      1225 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft