رێكەوت محەمەد زەكی
2019-08-18      1128 جار بینراوە        کۆمێنت
رێكەوت زەكی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لەچارەکی کۆتایی ھەموو سالێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەکاری و گفتوگۆکانی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ سالی ئایندە دەستپێدەکات، بۆ ئەمسال  قەبارەی تەحەدیەکە گەورەتر روو لە دکتۆر بەرھەم سالح سەرۆک کۆماری عیراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمە، بەتایبەت کەھەردووک بۆ جەولەی ململانێکە نوێن و ئەمسالیش تا ئەمکاتە ھەرێم بەھەر ھۆیەک بێت نەوتی رادەستی سۆمۆ نەکردووە، راستە جەولەی ململانێکان کۆنن بەلام یاریزانەکان نوێن، بە تایبەت کە لێروە لەوێ باس لە پالنەری ناوخۆیی دەکرێت بۆ ئیحراجکردنی ھەریەکەیان کەبۆ ئەمەیان رەنگە فشاری ولاتێکی ئیقلیمی تارادەیەک ھاوکاربێت.
دکتۆر بەرھەم سالح وەک کورد سەرۆک کۆماری عیراقە لەبەرئەوە لەیاسای بودجەدا یان لەئەرزی واقعدا ھەر رێگریەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دروستبکرێت بەپلەی یەکەم ئیحراجیەکەی بەغدا بۆ ئەوە جا بەمەبەست بۆی دروستبکرێت یان لە دەرەوەی دەسەلات بێت، بۆ ئەمە ئایا سەرۆک کۆمار ھەروا لەدورەوە چاوەرێدەکات و  دەستناکات بەجوولەکانی لەو کەیسەدا؟ یان کاتێک دێتەدەست کەلەدەست دەرچوبێت!
ھەمان ھاوکێشە بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمیش راستە، بەتایبەت ئەگەر لەیەکەم سالی ئەزمونە نوێیەکەیدا گرفتی مووچە بۆ فەرمانبەرانی حکومەتەکەی دروستبێت ھەیمەنەی دەکەوێتە مەترسیەوەو سەری پەتەکەی بەدەستەوە نامێنێت، جا ھۆکارەکەی ناوخۆیی بێت یادەرەکی.
باشترین چارەسەر بۆ رزگارکردنی ھەرێمی کوردستان لەو مەترسی و تەحەدیە دارایی و  سیاسیەی لەپێشە ھەنگاوی کردەیی و دەستکردنە بەجولە، چونکە گەر ئەمجارە کێشەی سالانی رابردوو بۆ موچە دروستبێتەوەو نەوتی پێویست لەھەرێمەوە رادەستی سۆمۆ نەکرێت،  دیسان باسی مامەلەی راستەوخۆی بەغدا لەگەل پارێزگاکان جدیتر دێتەوە پێش ، بەتایبەت کەسەرۆک کۆمار ئەمجارە جیاوازترەو وەک جاری پێشوو تەنیا لەدورەوە ئیعاز نادات بەلکە سوکانەکەی بەدەستە.


SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft