بڵێسە جەبار فەرمان
2020-03-31      1171 جار بینراوە        کۆمێنت
بڵێسە جەبار فەرمان
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەم چەند رۆژەی کە تێپەری زۆرترین قسە لەبارەی کەمکردنەوەیان موچەی فەرمانبەرانەوە کرا.
باس لە نەمانی داھاتی ناوخۆیی کراو و نزم بوونەوەی نرخی نەوت و کەمھێنانی میزانیە و ھاتن و نەھاتنی موچە لە بغدادوە.چی بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی خەڵک بەردەوام بێت؟؟
لە چەند سەعاتی داهاتوودا راسپێردارو بۆ حکومەتی داهاتوو روو دەکاتە کوردستان بۆ داوای پشتیوانی، پێویستە بە زامنکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم قۆناغە کاتیە لایەنە کوردیەکان رازیبن بۆ سەرکەوتنی کابینەکەی عدنان زورفی.
گەرەنتی قوتی خەڵک بکرێتە اساسیاتی دانوسانەکان، چونکە پشێوی زیاتر لە بەغداد لە قازانجی کورستان نیە.
ڕاستە کە بەژداری کردنی کورد لە ھەموو جومگەکانی حکومەتی عیراق دا گرنگە و کورد دەبێت ھاوبەشبێت کە حکومەتی توافقی عیراق دا بەڵام ئەمانە ھەموو کاتێک بوون کە کورد دۆست و پشتیوانی زۆری ھەبوو و خاوەنی وتارێکی یەکگرتوو و روئیای خۆی بوو.
لەسایەی سیاستی ھەڵەو شکست خواردووی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ھەرێم دەبێت ھەر ھیچ نەبیت بتوانین موچەی خەڵکمان پێ دابین بکرێت و بازار خاپور نەکەین.
استقراری ئابوری لەبەغداد یارمەتی بەردەوامی مووچەو ئیدارەی حکومەتی هەرێم دەدا. چونکە هەموو حکومەت و حزبەکان هەر چاویان لە هاتنی پارەی بەغدادە بەداخەوە خۆزگا وا نەبوایە!
لە پشک و وەزیرو مدیر عام گرنگتر بۆ ئەم کابینە کاتیە پەیداکردنی پارەیە بۆ بەردەوامی مووچەی ئەو خەڵکەی لەماڵەوە کەرەنتینە کراوە.
کاتی بەتەواوەتی دور کەوتنەیە لە دروشمی سیاسی ناواقعی و موزایەداتی ئعلامی. بە کورتی هیچ لە کابینەکانی حکومەتی عیراق مافە گەلی کوردستانی نادەن تا کورد خۆی بەزۆر وەری نەگرێ. دروست کردنی ئەو ھێزەش لە یەکگرتویی دروست ئەبێ کە بەداخەوە لە نێوان حزب و فراکسیونە کوردیەکان نابینرێت.
خوڵاسە بۆ زامنکردنی مووچەی پێویستیمان بە تەشکیلی حکومەتە کە بغداد.
زورفی رووی لە کوردستانە....
بۆ دروست کردنی کابینەکەی پێویستی بە ئێمەیە.
با داواکاریەکانمان واقعی بێت و لەگەل ھەل و مەرجی ئێستای عیراق و کوردستان دا گونجا و بێت و واز لە دروشم و تکبر بھێنین.
SHARE
وتاری زیاتر
شەکەت بووین....
بڵێسە جەبار فەرمان
2020-04-28      1267 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft