کەریم عەلی
2020-06-20      995 جار بینراوە        کۆمێنت
کەریم عەلی 
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 

ژووری ئۆپراسێۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بڕیارە دروستکەی نەدا ؟؟؟ !!!
 ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٦/٢٠ لە ڕاگەیەندراوێکی ١٦ خاڵیدا ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە دەوامی فەرمانگەکان ڕادەگیرێت و زۆبەی شوێنە ئاینی و گشتییەکانیش دادخرێن بۆ ماوەی یەک حەفتە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،بەڵام بەهیچ شێوازێک باسیان لە ڕاگرتنی هاتنی شۆفێری ئێرانی بارهەڵگرەکانی بابەتی سووتەمەنی نەکردوە کە ڕۆژانە لە لایەن کۆمپانیایەکی بواری ئەمنی بەسەدانیان دەهێنرێنە سلێمانی لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕی ( ٢٠٠ دۆلار ) بۆ هەر شۆفێرێک .
دەبوایە لە خاڵی یەکەمدا ئەو بڕیارە بدرایە کەچی تەنانەت باسیشی نەکراوە !!!!!!
بەداخەوە ڕۆژانە ئامارەکانی تووشبوان و گیان لە دەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی ڕوو لە هەڵکشانە کەچی هەندێک کەسیش ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردوە بە هۆکار بۆ زیاتر کۆکردنەوەی داهات و پارە و خۆ دەوڵەمەندکردن !!!!!!!
ئیدارەی ناوچەکەش بێدەنگ بێدەنگ ڕۆڵی تەماشاکەرێکی عاقڵ دەبینێت لە ئاستیاندا .!!!!!!

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft