رزگار حەمە نوری میرزا
2020-07-18      975 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕزگار حەمە نوری
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

دوای ئەوەی لەم چەند رۆژەدا لەسایتەکان بابەتێکم خوێندەوە کە ڕونکردنەوەی ‏کۆمپانیای(‏awamedica‏) بوو لەسەر نرخی حەبی (‏fabivir‏) کە بۆ چارەسەری کۆرۆنا ‏دروستیان کردوەو دەڵێن نرخی پاکەتێک لەم حەبە (165) دۆلارە.....‏
‏ هەموو دەزانین لەئێستادا نەخۆشی کۆرۆنا یەکێکە لەقەیرانە هەنووکەییەکانی سەرجەم ‏وڵاتانی دنیا بەهەرێمیشەوە کەبەداخەوە بوو بە هۆکاری (زیاتر گەورەبونی قەیرانی دارایی ‏هەرێم) ئەو دۆخە ئابوریەی ئەمڕۆ لەکوردستان دەگوزەرێ ئاراستەکەی ڕوونە بەرەو ‏دروستبونی دوو چینی دەڕوات چینێک زۆر دەوڵەمەندو باڵادەست، چینێکیش هەژارو ‏بێدەرەتان ، واتە ئەوەی پێی دەوترێ چینی ناوەڕاست بەرەو کاڵبونەوەو لەناوچوون دەچێت ‏بۆیە زۆربەی داهێنان و تەکنەلۆژیا نوێکان تەنها چینە دەوڵەمەندەکە سوودی لێدەبینێ و چینە ‏هەژارەکەش دەبێ هەر تەماشاکەرو بیسەر بێت ئەمەیە نمونە ناشیرینەکانی بۆرژوازیەت...‏
‏ بەڵێ خەڵکانێک هەن تەنانەت توانای کڕینی دەمامک و دەستکێشیان نیە بۆ خۆپارێزی لەم ‏نەخۆشیە تۆبڵێی کەتووشبون توانای کڕینی ئەم حەبەیان هەبێ بەو نرخە بەرزە؟ بێگومان ‏نەخێر بۆیە من هەمیشە وتومەو دەڵێم حکومەتی بەهێزو بەهەیبەت ئەو حکومەتەیە لە ‏هەموو بابەتێکدا بیر لە گوزەرانی خەڵکی بکاتەوەو قسەو بڕیارو کردەوەی جوامێرانەی ‏هەبێت بەتایبەتیش بۆ چینی هەژارو بێ دەرەتان ئەو کاتە خەڵکیش هەست بەبوونی حوکمەت ‏دەکات و ئینتیمای بۆی دەبێت .... ‏
بەڵێ پێویستە وەزارەتی تەندروستی بە بەرنامەیەکی عادیلانە ئەو حەبی چارەسەرە بکڕێت ‏و بێ بەرامبەر بیبەخشێ یان لانی کەم بە لە (40-30%) ی نرخی کۆمپانیا لەڕێگای ‏نەخۆشخانە حکومیەکانی تایبەت بەکۆرۆنا بیفرۆشێتەوە بەو توشبوانەی کە بە فیعلی هەژارو ‏کەم دەرامەتن . ‏
‎ 
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft