رێكەوت محەمەد زەكی
2020-07-19      1043 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕێکەوت زەکی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

١/ لەم ھەفتەیەوە دانیشتوانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەتوانن لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بگەنە سەدان وڵات و ھەر پنتێکی گۆی زەوی بەڵام ناتوانن بگەنە ھەولێری پایتەختی ھەرێمەکەیان! تەنانەت دەتوانن بچنە بەغداش بەڵام ھەولێر نا! بۆچی؟ لەبەر کۆرۆنا!! باشە بەغداو تاران و ئەنکەرە ژمارەی توشبوانیان زۆرترە یان سلێمانی؟ باشە سلێمانی و ھەڵەبجەش دو پارێزگای جیاواز نین! ئەی بۆ ھاتوچۆ لەنێوان ئەو دو پارێزگایە ئاسای و بێ کێشەیە! بۆیە یەقینتان ھەبێ ئەوە دیواری سیاسیەو بەر گرتن نییە لە کۆرۆنا.
٢/ ڕاستترە ئەوانەی ئەو دیوارە سیاسیەیان لەنێوان ھەولێرو سلێمانی دروستکردووە ئازاتربن و قسەی دڵیان بکەن و نیەتی خۆیان بەیان کەن! ئەگەر نا کۆرۆنا لەکوێ بەچاو دیارە تا بازگەکەی دێگەڵە ڕێگەی لێبگرێت! ڕێی تێدەچێ لەبەر ٣ ھەزار کەس کەھێشتا شیفایان بۆنەھاتووە دیوارێک بەڕوی ٢ ملیۆن ٢٥٠ ھەزار کەسدا دروستکراوە! ھەروەھا بەدیوێکی تردا لەسەدان وڵاتەوە خەڵک لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە ڕودەکاتە ھەولێر بەڵام تەنھا لەسلێمانیەوە نا! مەگەر کۆرۆنا لەھەموو ئەو وڵاتانە نییە کەگەشتیان بۆ فڕۆکەخانەی ھەولێر دەستپێدەکات؟
٣/ مەبەستە سەرەکیەکە ئەوەیە ئەم حکومەتە کە لەسەر شاشەوە دەیەوێ خۆی وەک حکومەتێکی سەرتاسەری نیشانبدات، بەڵام لەسەر ئەرزی واقع ئەوە لەخۆی ڕانابینێ و تەجاوزی دو ئیدارەیی بەھیچ جۆرێک نەکردووە، کەواتە بۆچی بۆ داوای شەرعی خەڵک بۆ خۆ بەڕێوەبردن بەتاوان حساب بێت؟
 ئێستا بەچیدا بتانناسینەوە؟ بە دیوارەکەتانا یان بەوەی تا ساڵی نوێ تەنھا ٢ مووچەی دیکەتان پێدەدرێت و باسیناکەن؟

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft