بەرزان حامد
2022-10-19      604 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرزان حامد

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

دوو سەرنج لە نرخی نەوتی سپی کە بڕیارە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەنرخی ١٠٣ هەزار بیداتە هاوڵاتیان ....
١-کاتێک دانیشتوانی ناوچە شاخاوی و سنوریەکان ڕەتیانکردەوە کە بەو نرخە نەوتەکە وەرگرن دیارە کە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانیان پەنا بۆ بڕینەوەی دارو دارستانی ناوچەکانیان دەبەن کە ئەمەش کارەساتێکی ژینگەییەو ڕەنگە بەرپرسانی ئیداری ئەوناوچانە نەتوانن وەک پێویست ڕێگری لەوکارە بکەن...
٢-هاوڵاتیان لە کاتی نەبوونی سوتەمەنی پەنا بۆ بەکارهێنانی زیاتری کارەبا دەبەن و لەم حاڵەتەشدا بارزۆری لەسەر کارەبای نیشتمانی دروست دەبێت و کێشە بۆ کارەبا لەوەرزی زستاندا دروست دەبێت..
بۆیە پێشنیارم بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەوەیە جگە لەو دووخاڵە دۆخی خراپی دارایی هاوڵاتیانی هەرێم لەبەرچاو بگیرێ و نرخی نەوتی سپی ماڵان بەشێوەیەک بێت کەلەگەڵ بارو گوزارەنی کەمدەرامەتاندا بگونجێ

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft