ئەمڕۆ (2/3/2021) رێزان شێخ دلێر، نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی وەزارەتی بازرگانی عێراقی کرد و لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوویەوە، لە و دیداره کە تایبەت بوو بە بڕینی بەشەخۆراک وکۆبۆنی پەنابەران و هاوڵاتیانی ئێرانی کە نیشتەجێی هەرێمن زیاتر لە ۳۰ ساڵە، بەمەبەستی  چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گفتوگۆکرا، لە کۆتایشدا  وەزیری بازرگانی  بەڵێنیداوە بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەرێم و هەروەها داوای لە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی و شاندەکە کردووە  کە چاودێری هەنگـاوە کارگێڕییەکان بکەن لە نێوان هەولێر و بەغداد تاوەکـو کۆتایهێنانی ئەو کێشەیە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft