سۆران عومەر
2024-02-28      267 جار بینراوە        کۆمێنت

سۆران عمر

نوێنەری پارێزگای سلێمانی

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەهەموو بڕیارەکەدا حکومەتی هەرێم بەوشەیەکیش نەیتوانیوە وەڵامی ئەوە بداتەوە کە بۆچی پابەند نەبووە بەپێدانی زانیاری و بەڵگەی داهات و خەرجی و وەڵامی تێبینیەکانی چاودێری دارایی لەسەر لیستی موچە نەداوەتەوە! 
وەزارەتی دارایی فیدراڵ و چاودێری دارایش سەلماندویانە هەرێم پابەند نیەو داوایان لەدادگا کردووە ئەوان بەرپرسیار نین لە پێدانی راسەوخۆی موچەی هەرێم.
 بەڵام دادگای فیدراڵی ئەوە ڕەد دەکاتەوە، پێدانی موچە جیا دەکاتەوە لە پابەند نەبونی هەرێم و کێشەی سیاسی و بڕیا دەدات بەپێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەجێگیرکردنی لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکانەوە. 
لەناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادية/ ٢٠٢٣) دا زۆر بابەتی گرنگی تێدایە لەسەر پابەند بوون و پابەند نەبونی هەرێم و لیستی موچەو داهاتە نەوتی و نانەوتیەکان! 
نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر بەجێهێنانی ئەو ئەرکانە کەلەیاسای بودجەدا لەسەری دانراوە وتەو بەڵگەی خۆی پێشکەش کردوە، تێیدا هاتووە : 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڵگەو زانیاری هەناردەی نەوتی لەتەواوی کێڵگەکانەوە نەداوە پێیان تاکو وردبینی بکرێ و پەسەندی بکەن.
ئاماژەش بەوەکراوە چاودێری دارایی عێراق وردبینیان لە لیستی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کردووەو دوو ڕاپۆرتیان داوە بەسەرۆک وەزیرانی عێراق، بەچەندین نوسراو تێبینیان لەسەر لیستەکە داوە بە حکومەتی هەرێم بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە داوای زانیاری زیاتریان کردووە.
لەسەر پاکتاوی ٢٠٠٤ تاکو ٢٠٢٢ داوای بەڵگەو  تۆمارو داتایان لەحکومەتی هەرێم کردووە بەسێ نوسراوی فەرمی بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە. 
لەسەر میزانی موراجەعەی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دوای ئەوەی لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو حکومەت پێکدەهێنرێ داوای خشتەکان و شیکردنەوەی داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی کۆتایی (٢٠٢٣) دەکەن بەڵام حکومەتی هەرێم وەڵام ناداتەوە (ئەمە ئەو سێ مانگەیە کە موچە نەدراوە).
وەزارەتی دارایی عێراق دوو حساب بانکی بەدینارو دۆلار بۆ هەرێم کردۆتەوە لەبانکی ناوەندی تاکو داهاتی نەوتی و نانەوتی تێدا دابنري و وردبینی بکرێت، بەڵام هیج بڕە پارەیەکی تێدا دانەنراوە.
لە ١١/٢/٢٠٢٤ پارێزەری حکومەتی عێراق توندترین یاداشت دەدات بەدادگای فیدراڵی تاکو قەناعەت بەدادگای فیدراڵی بکات و موچە بەجیا لەپشکی هەرێم نەدات، چەندین مادەو بڕگەی یاسایی ئاماژەپێکردووە کە هەرێم پابەندی خۆی جێنەجێ نەکردووە، بەکورتی دەڵێ حکومەتی عێراق بەرپرسیار نیە لەپێدانی موچە بەخەڵکی کوردستان بەسەربەخۆیی و جیا لە پشکی هەرێم، بۆ ئەمەش پشتی بەمادەی ١٢١ بڕگەی دووەمی دەستور بەستووە. 
بەڵام دادگای فیدراڵی ئەوە ڕەد دەکاتەوە لەبڕیارەکەدا دەنوسێت: لەسەر دەسەڵاتە فیدراڵیەکان پێویستە زەمانەتی دادگەری لەدابەش کردنی داهاتەکان بکەن بۆ هەرێم و پارێزگاکان، دابەشکردنی سامانی وڵات پێویستە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مرۆڤ بونی تاک بێت، بەو مانایەی پێویستە هەموو ئینسانێک پێداویستیە بنەڕەتیەکانی دابین بکرێت لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لەکەرامەتی و ئینسانی بوونی، بێ بەش کردن و برسیکردن بنەمای هەست کردنە بەستەم و چەوساندنەوە.

SHARE
وتاری زیاتر
حەقیقەتی ئەزمەی غاز !
سۆران عومەر
2022-01-23      623 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft