ئەمڕۆ (دووشەممە) (6/9/2021) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری لیژنەی پیشەسازی و ووزەی ئەنجومەن سەردانی نوێترین پرۆژەی پاڵاوگەی بەرهەم هێنانی بەنزینیان کرد لەناوچەی تانجەرۆ...
مەبەست لە بەسەرکردنەوەکە ئاگاداربوون بوو لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، شایانی باسە لە ئەگەری تەواو بوونی ئەم پڕۆژەیەدا : 
١-نرخی بەنزین دادەبەزێنێت
٢- کوالێتی بەنزین بەرزدەکرێتەوە
٣- گرفتی بەنزین ناهێڵێت
٤-هەلی کار بۆ زیاتر لە (300) کەس دابیندەکات
شایانی باسە پاڵاوگەکە لە 80٪ ی تەواو بووە (10) خەزانی بۆ بەرهەم وکەرەستەی خاو هەیە
تەنها نەفتا بەکاردێنێت و تەنها بەنزین بەرهەم دێنێت...
بریارە نەورۆزی داهاتوو پاڵاوگەکە دەکەوێتە بەرهەمهێنان بەمەرجەکانی پاراسنی ژینگەوە.....


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft