لە بەرواری (13/9/2021) تایبەت بە دۆسێی ئاو، ئارەزوو مەحمەد نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد...
نوێنەرەکەی پاریزگای سلیمانی لە نامەکەدا داوا دەکات سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە میانی سەردانەکیدا بۆ ئێران، دۆسێی ئاو بەگشتی و و ئاوی زێی ی بچووک ، کە ماوەی سێ ساڵە لە رێگەی بەنداوی ( کۆڵە سە) ەوە ئێران ئاوەکە گیراوەتەوە، گفتوگۆی لەسەر بکات، لەنامەکەدا هاتووە (دانیشتوانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی( راپەرین ) لە پارێزگای ( سلێمانی ) کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی (٤٢٠٠٠٠) چوارسەدو بیست ھەزار کەسە تووشی بێ ئاوی بوون و سەرەرای لەناو چونی باخ و کشتوکاڵ و ئاژەڵ و مەترسی لەناو چوونی ژیان لەو ناوچەیەدا دەبێتە کارەساتێکی واقعی سروشت ئەگەر بە جددی چارەسەری ئەم دۆخە نەکرێت لە گەڵ ئێران)...
ئەمەش دەقی نامەکەیە:
‎نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق مستەفا کازمی 
‎بەھۆی ئەوەی دۆسیەی ئــاو یەکێکە لە دۆسیەگرنگەکانی نێوان عێراق و ئێران داوا لە بەرێزتان دەکەم کە لەسەردانی ئەمجارەتان بۆ ئێران تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانتان بێت.
‎ بەتایبەت لە سنوری رۆژئاوای ئێران و رۆژھەڵاتی عیراق واتا سنوری نێوان ( سەردەشت- قەڵادزێ ) و ئاوی زێی ی بچووک ، کە ماوەی سێ ساڵە لە رێگەی بەنداوی ( کۆڵە سە) ەوە ئێران ئاوەکە دەگرێتەوە.
‎بەڕێز سەرۆک وەزیران ئەم نوسینەی بۆت دەنووسم تەنها چەند دێرێکی ئاسایی نیە بۆیە دەمەوێت خەمی هەزاران خێزان لەبەرچاوبگریت کە لە نیعمەتی خوا و سەرچاوەی ژیان بێ بەش دەکرێن.
‎ دانیشتوانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی( راپەرین ) لە پارێزگای ( سلێمانی ) کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی (٤٢٠٠٠٠) چوارسەدو بیست ھەزار کەسە تووشی بێ ئاوی بوون و سەرەرای لەناو چونی باخ و کشتوکاڵ و ئاژەڵ و مەترسی لەناو چوونی ژیان لەو ناوچەیەدا دەبێتە کارەساتێکی واقعی سروشت ئەگەر بە جددی چارەسەری ئەم دۆخە نەکرێت لە گەڵ ئێران، بۆیـە بەپێویستی دەزانم بڵێم بۆ مێژوی خـۆت لەم چەند ڕۆژەی تەمەنی کەمی کابینەکەت بە چارەسەرکردنی ئەم گرفتـە هەزاران خێزان و جوتیار ڕزگاردەکـەیت و ژیـان دەگەڕێنیتەوەبۆ سروشتی جوانی ناوچـەکەمان.
‎تەواوی دۆسیەکەش دەتوانرێت بەپێ دەستور و یاسا و ڕێکەوتنە جیهانیەکان سەبارەت بەپشکی یەکسانی ئــاو لە نێوان وڵاتـان چارەسەربکرێت و ئومێد دەکەین بەهەوڵی ئێوە بتوانرێت کۆتای بەم پرسـە هەڵواسراوە بهێنرێت.
ئارەزوو محمود 
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 
٢٠٢١/٩/١٣

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft