ئەمڕۆ (چوارشەممە) (9/2/2022) شاندێکی باڵای (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەسەرۆکایەتی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەن بەیاوەی بەڕێزان (رەمەزان نامق/ سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان) و (کەریم عەلی / سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە)  سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان)ی کردو لەلایەن سەرۆکی رێکخراو و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی)یەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا...
سەرەتا  بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەن و شاندی یاوەری کارو پڕۆژەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) یان بەرزنرخاندو ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە چالاکییەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) گەرمی و کێبڕکی لە نێو لیژنە هەمیشییەکانی ئەنجومەنی پارێزگادا دروستکردووە...
پاشان سەرلەنوێ شاندی باڵای ئەنجومەن پشتگیری و هاوکاری و هەماهەنگی ئەنجومەنیان بۆ  (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) دووپاتکردەوەو ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە وەک (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پشتگیری و هەماهەنگی تەواوی هەموو هەوڵیک دەکەن کە بەئاڕاستە خزمەتی گشتی و هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانیدا بێت....
داواتریش بەڕێز (ئاواز سەلیم/ سەرۆکی رێکخراوی کوردساتن بۆ هەموان)و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سوپاسی سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییان کردەوە کە لە ماوەی دەستبەکاربونیانەوە بەسنگێکی فراوانەوە پێشوازیان لە تیمی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) کردووە لە چالاکییەکانی پڕۆژەکەدا بەشداری بەرچاویان هەبووە...
لە کۆتایشدا هەردوولا چەند پرسێکی تایبەت بە پارێزگای سلێمانیان تاوتوێ کردو بڕیادرا لە داهاتوویەکی نزیکدا کاریان لەسەر بکرێت....


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft