ئەمڕۆ (7/3/2021) لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) روونکردنەوەیەکی لەسەر (پڕۆژەی عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی) بڵاو کردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی:

ڕونکردنەوەیەک لەسەر پڕۆژەی عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی :


لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنەکەمان بۆ پڕۆژەکە ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاودەکەینەوە 
۱/ ئەم پڕۆژەیە هەر لەسەرەتاوە مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوەو بەشێوەیەکی نایاسایی دەست بەدروستکردنی کراوە و هەتا نزیکی کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ئینجا مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە ..
۲/ لەبەرئەوەی پڕۆژەکە هەرلەسەرەتاوە مۆڵەتی کارکردنی نەبوو هیچ فەرمانگەیەکی حکومی و پەیوەندیدار نەیتوانیوە سەرپەرشتی پڕۆژەکە بکات بۆیە نازانرێت کوالیتی پڕۆژەکە و ئەو مەوادانەی لەدروستکردنیدا بەکارهێنراوە لەچی ئاستێکدایە ..
۳/ بەهۆی نزیکی پڕۆژەکە لەکارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕاپۆرتێک کاریگەری نەرێنی ژینگە و تەندروستی لەسەر هاوڵاتیان هەیە و شوێنی عەلوەکەیان بە نەگونجاو دەزانن .
٤/ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەنوسراوی فەرمی ڕەزامەند نیە بەپێدانی مۆڵەت بەپڕۆژەکەو داوای چاوخشاندنەوە بە پڕۆژەکەدا دەکات چونکە هیچ مەرجێکی ژینگەیی و تەندروستی بۆ لەبەرچاو نەگیراوە ..
٥/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەنوسراوی فەرمی داوای ئیجرائات دەکات و پێشنیاری ئەوە دەکات کە مۆڵەتی پێ نەدرێت چونکە لەئامادەکردنی پێداویستی مۆڵەتدا دواکەوتووە و زۆری پێچوە .
٦/ ئێمە وەکو لیژنەی پلان و پڕۆژەکان سەرجەم ئەوەلیاتی ئەم پڕۆژەیەمان ئاڕاستەی داواکاری گشتی کردووە و داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاساییمان کردووە بەڵام هەتا ئێستا کەیسەکە یەکلانەبووەتەوە ..
۷/ ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمڕۆ چەندبەرپرسێکی حکومی لەئاستی باڵا ئامادەی افتیتاح کردنی پڕۆژەکەبون، بۆیە پێمان وایە ئەمە جگە لە پەردەپۆشکردنی کەم و کوڕیەکانی ناوپڕۆژەکە هیچ پاساوێکیتر هەڵناگرێت 
لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
۷ / ۳ / ۲۰۲۲

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft