دوای ئەوەی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی تەواوی کارەکانیان بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان و دابین نەکردنی سوتەمەنی بۆیان راگرت. فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەنزینی بۆ سەنتەرەکە دابینکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەستان بەدابینکردنی بەنزین بۆ سەنتەرەکە "
هەروەها ئەندامانی فراکسیۆنەکە رایانگەیاند: " دابینکردنی بەنزین بەمەبەستی ئەوە بووە امبوڵانسەكانی فریاگوزاریی سلێمانی کارەکانیان نەوەستێت و بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان.