رۆژی پێنجشەممە (7/4/0222)، لە قەزای (چەمچەماڵ) بەمەبەستی پاککردنەوەی شارەکە و لابردنی ئەو خاشاکەی بە هۆی مانگرتنی ژینگەپارێزانەوە لەبەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان کۆبوو بووەوە....

(مۆفەق حسێن) نوینەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) بەشداریکرد لە هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی قەزاکەدا، ناوبراو رایگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێکە ژینگە پارێزانی چەمچەماڵ موچەکانیان وەرنەگرتووە و بایکۆتیان کردووە و شارەکە خۆڵ و خاشاکی تێدا کۆبووەتەوە و ئێمەش دەمانەوێت ئەمڕۆ تەواوی شارەکە پاک بکەینەوە." هەروەها ئەوەشی راگەیاند: "ئەم کارەمان وەک بەرپرسیارێتییەک بۆ شاری چەمچەماڵ دەکەین و ئەوەی دەکرێت زوڵمە لە شارەکە، دەبوایە وەک رێزێک بۆ ئەنفالکراوانی شارەکە دەسەڵاتدارانی چەمچەماڵ رێگەیان نەدابایە ئاوا خاشاک تێیدا کۆببێتەوە."

شایانی باسە لە هەڵبژاردنەکانی (10/10/2021)دا (مۆفەق حسێن) کاندید بووە لە سنوری بازنەی (5) ی پاریزگای سلێمانی کە هەریەکە لە (دەربەندیخان، کەلار، کفری، چەمچەماڵ) دەگرێتەوە


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft