رۆژی (20225/5/) (سۆران عمر) نوێنەری پارێزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی وەزیری تەندروستی عێراق کرد، لە دانیشتنەکەدا کە  چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەت تێیدا ئامادەبوون، گفتووگۆ و  بەدواداچون بۆ پێداویستی نەخۆشخانەی هیواو و نەخۆشانی تالاسیمیا کرا...

لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری تەندروستی لیستی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمای ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد بۆ دابینکردنیان.

پاشان نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی داخوازی کەمپینی نەخۆشخانەی هیوایان پێشکەشکردن..

لە کۆتایشدا بەوتەی (سۆران عمر)، وەزیری تەندروستی عێراق بەڵێنی چارەسەی کەمی دەرمانیداو وتی تاکە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە بۆ هەموو عێراق و لەمەدوا ساڵانە بەشەدەرمانی دەخەینە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft