رۆژی (5/6/2022)  (شوان محەمەد رۆستم) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکی دەزگای شەھیدانی عێراق کرد سەبارەت بە پرسی شەھیدان و قوربانیانی ھەرێمی کوردستان و پرسی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو بەعس و ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان لە گۆڕەبەکۆمەڵەکانەوە بۆ جێگەی باب و باپیرانیان و موستەحەقاتی وارسی شەھیدانی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان . ..

 نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،  لەو ڕووەوە کۆمەڵێک کێشەو گیروگرفت ھەیە کە پێویستی بە گفتووگۆو ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی شەھیدانی حکومەتی ھەرێم و دەزگای شەهیدان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ..

هەروەها (شوان محەمەد) ئەوەشی راگەیاند کە سەرۆکی دەزگای شەھیدان ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی لەو ٥٪‏ کورسیەی خوێندنی باڵا کە بۆ کچ و کوڕی شەھیدان لە ئاستی عێراق دابینکراوە ، کوڕو کچی شەھیدانی پێشمەرگەش بگرێتەوە ، ھەروەھا ھەر شەھیدێک لە ھەرێمی کوردستان ھەتاکو ئێستا مامەڵەی بۆ نەکراوەو لە وەزارەتی شەھیدانی ھەرێم تۆمار نەکراوە دەتوانرێت مامەڵەی لەسەر دەزگای شەھیدان بۆ بکرێت وتۆمار بکرێت ، ھەروەھا کاری جدی بکرێت بۆئەوەی تەمدیدی پێنج ساڵ خزمەت بۆ فەرمانبەرانی سەربازی و مەدەنی وارس و کچ و کوڕی شەھیدانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنوری ئیداری ھەرێمی کوردستان کە لە وەزارەتی شەھیدانی ھەرێم تۆمار کراون ھاوشێوەی وارسی شەھیدانی عێراق حساب بکرێت .. سەرۆکی لیژنەی شەھیدانیش بەڵێنیدا وەک و لیژنەی شەھیدان سەردانی گەرمیان و ھەڵەبجە بکات ..

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft