رۆژی چوارشەممە (24/5/2023) ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی، دانیشتنی ژمارە (86)ی ئەنجامدا...
دانشتنەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەم تەوەرانە:
1.    دەنگدان و پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی (رێکەوت محەمەد زەکی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان).
2.    دەنگدان بە فراوانکردنی سنوری گوندی (حەسار) سەربوناحیەی مەیدان.
3.    دەنگدان و پەسەندکردنی لیستی پڕۆژە پێشنایرکراوەکانی پارێزگای سلێمانی، وەک ئامادەکارییەک بۆ داوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی (2023) لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان.
سەبارەت بە بڕگەی دەنگدان و پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی (رێکەوت محەمەد زەکی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بەزۆرینەی دەنگی ئامادەبووان دەستلەکارکێشانەوەکە پەسەندکرا، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی (رێکەوت محەمەد زەکی) دەگەڕێەتەوە بۆ هۆکاری تایبەت بە ناوبراوەوە، ئەمەش وایکردووە کە نەتوانێت بە بەردەوام بێت لە ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی و داوای خانەنشین بوونی کردووە.
پاس دەنگدان بە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکە، گفتوگکان لەسەر بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکە کراو کە برتیت بوو لە دەنگدان بە (543) پڕۆژە بۆ پاریزگای سلێمانی بەڵام ئەم بڕگەیە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە دەنگی لەسەر نەدرا  به‌ پاساوی‌ ئەوەی وردبینیی‌ زیاتریان بۆ بکرێت. لەو بارەیەشەوە (ڕه‌مه‌زان نامیق) سەرۆکی (لیژنەی پلان و پڕۆژەکان) لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی رایگەیاند، "زۆرێك له‌ ئه‌ندامان له‌و واژۆیانەیان کە لە لیژنەکانیان کردبوویان لەسەرم ئەم بابەتە پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه‌).
شایانی باسە لە ماوەی ساڵی (2023)دا ئەمە سێیەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانیە، سەرەڕای بوونی چەندین کێشە گرفت کەڕووبەڕووی هاووڵاتیان دەبنەوە. 

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft