ئەمڕۆ (سێ شەممە) (20/6/2023)  (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED)  ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی دەستەی سەرۆکایەتی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی).
  چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری بەڕێزان  (د. بڕیار رەشید) و (م. دارا سێکانیانی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
لە چالاکییەکەدا وێڕای ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و (مەهدی مەحمود) سکرتێری (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، سەرجەم لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون کە بریتیبوون لە :
1.    ئەنوەر تاهیر محەمەد صالح/ سەرۆکی لیژنەی كاروباری یاسا

2. رێبوار ئەحمەد مەولود/ سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە
3.    ڕزگار حەمە نوری میرزا/ جێگری لیژنەی پلان و پڕۆژەكان
4.    بەرزان حامد سعید/ سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار
5.    كاسترۆ مەعروف ئەحمەد/ سەرۆکی لیژنەی كارگێڕی و دارایی و كشتوكاڵ
6.    دیمەن ڕەزا ڕەشید/ سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی ووزە
7.    ئاڤان جەمال ئەحمەد/ سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوان
8.    نیاز ئەحمەد سەید حەمەلاو/ سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و ناوخۆ و پەیوەندیەكان
9.    سێوە حەمەخزر ئەحمەد/ ئەندامی لیژنەی پەروەردەو ئەوقاف

سەرەتای چالاکییەکە بە وتەی بەرێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دەستیپێکردو لە میانی وتەکەیدا سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) وێرای بەخێرهاتنی میوانان، هاوکات چالاکییەکەی بەگرنگ باسکردو پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)یشی بە پڕۆژەیەکی گرنگ و سەرکەوتوو ئاماژە پێیداسوپاسی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموانیشی کرد کە کە هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگادا هەیوە هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ ئەدای ئەنجومەنەکە دەکەن...
دواتر ئارام کەمال لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانجی چالاکییەکەی خستەڕوو
پاشان سەرۆکی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا کێشەو گرفت و داواکاریەکانی پارێزگای سلێمانیان بە گوێرەی سێکتەرە جیاوازەکان بۆ پەرلەمانتاران خستەڕوو 
داواشیانکرد کە ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەردەوام بن
لەکۆتایشدا بەرێزان (د. بڕیار رەشید) و (م. دارا سێکانیانی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  تێبینی و سەرنجی خۆیان لەسەر داواکاری و پێشنیارەکانی لیژنە هەمیشەییەکان خستەڕوو بەڵینیاندا کە بەدواداچوونی جدی بکەن بۆ ئەوکێشەو گرفتانە بکەن.

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:


https://www.keodd.org/view?news=119427&part=3

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft