رۆژی (یەک شەممە)  (9/7/2023) بەڕێز (د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی دووکاتژمێری خایاند، چەند تەوەرێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
‎لەسەرەتادا ستافی رێکخراو ‏‏خۆشحاڵیان بەسەردانەكە دەربڕی‌و سوپاسی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانیان كرد كە  وەڵامی ‏‏‏‏ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) هەبوو‎
دواتر بەڕێز (د. نەرمین مەعروف) بەوردی تیشکی خستە سەر یاسای ژمارە (13)ی ساڵی (2023) یاسای بودجەی گشتی عیراق، لەو بارەیەوە چەندین تێبینی و سەرنجی وردی یاساکەی بۆ ستافی رێکخراو خستەڕوو، بە تایبەت ئەو بڕگەو ماددانەی کە پەیوەستن بەهەرێمی کوردستان وپشکی پارێزگای سلێمانی لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان.
 پاشان بەڕێزیان باسیان لە گرنگی و رۆڵی پڕۆژەی پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی  کردو چالاكیەكانی ‏‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان)ی ‏‏بەرزنرخاند و ئاماژەی بۆ گرنگی چاودێری و بەدواداچوون کرد لەوبارەشەوە دەستخۆشی لە ستافی رێکخراو کرد و هیوای بەردەوامی خواست
لەتەوەرێکی دیکەدا ‏بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی پڕۆژکە دەربڕی و ‏‏‏دووپاتی ‏كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین ‏كە لەبەرژەوەندی ‏‏هاووڵاتیاندا بێت...‏
 باسکردن لە رۆڵی نوێەرانی هەڵبژێردراو لە بەدەمەچوونی هاووڵاتیان تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەبوو ئاماژە بەوەکرا کە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بکەن
لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (د. نەرمین مەعروف)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft