ئەمڕۆ (چوار شەممە) (9/8/2023) (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی:
 رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی 
 کارتی نیشتمانی سلێمانی
  چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری بەڕێز  (د. موسەننا ئەمین) و بەڕێز (د. بڕیار رەشید) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)

سەرەتای چالاکییەکە بە وتەی بەرێز (عەمید سیامەند حەمەحسێن) (بەڕێوەبەری رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی) دەستیپێکردو لە میانی وتەکەیدا دوای بەخێرهاتنی میوانان، بەشێوەیەکی گشتی ئاماژەی بە هەندێک لە کێشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەکرد.
دواتر ئارام کەمال لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانج و تەوەری چالاکییەکەی خستەڕوو
پاشان ئامادەبووان لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی (رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی -  کارتی نیشتمانی سلێمانی) گرفت و پێشنیار و داواکارییەکانیان بۆ پەرلەمانتاران خستەڕوو، داواشیانکرد کە ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەردەوام بن لە نێوان پەرلەمانتاران و فەرمانگە فیدراڵییەکاندا، لەکۆتایشدا بەرێزان (د. بڕیار رەشید) و(د. موسەننا ئەمین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  تێبینی و سەرنجی خۆیان لەسەر داواکاری و پێشنیارەکان خستەڕوو بەڵینیاندا لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ بەغداد بەدواداچوونی جدی بکەن بۆ کێشەو گرفتەکان، هەروەها لە چالاکییەکەدا بڕیار لەسەر ئەوەدرا کە پەیوەندی نێوان پەرلەمانتارن و فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بەردەوامیان هەبێت.

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119453


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft