ئەمڕۆ (23/8/2023)، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 88 هەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چوار بڕگەی لە خۆدەگرت بۆئەوەی ئەندامانی ئەنجومەن دەنگی لەسەر بدەن.
بڕگەی یەکەم، کە تایبەت بوو بە (هێنانە کایەی گوندی ( خەرابەی نوێ) سەر بە ناحییەی تانجەرۆ) ئەم بڕگەیە دەنگی پێوسیتی نەهێناو خرایە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەن، 
هەریەکە لە بڕگەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی لەسەردان کە بریتیبوون لە:
 فراوانکردنی گوندی (کانی پانکە) سەر بە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی
 فراوانکردنی سنوری گوندی (زڕگوێزی گەورە) سەر بە ناحییەی تانجەرۆ
 گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆیە بۆ ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی.
دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی (21) ئەندام لە کۆی (29) ئەندام ئەنجامدرا، لەم دانیشتنەشدا رێکارەکانی جێگرەوە بۆ ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی پاریزگا کە دەستیان لە کارکێشاوەتەوە  تەواو نەکرابوون، واتە (8) ئەندام ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft