ئەمڕۆ (دوو شەممە) (25/9/2023) (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی دەیەمین و کۆتا گفتوگۆیەکیکراوە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەماوەی ئەمساڵدا.
چالاکی ئەمڕۆ بەمیوانداری بەڕێز(د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەندامی لیژنەی دارایی) ئەنجامدرا
چالاکێیەکە تایبەت بوو بەگفتوگۆکردن لەسەر کێشەو گرفتەکانی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم - سلێمانی) هاوکات کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی عێراق لە پارێزگای سلێمانی و چەند کێشەیەکی دیکەی بانکی ناوبراو. 

سەرەتا ئارام کەمال لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانج و تەوەری چالاکییەکەی خستەڕوو.
پاشان (د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسی لە دەسەڵاتەکانیان و شێوازی کارکردنیان وەک پەرلەمانتار هەوڵەکانی پێشوویان بۆ کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی عێراق لە پارێزگای سلێمانی بۆئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر ئامادەبووان لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم - سلێمانی)گرفت و پێشنیار و داواکارییەکانیان بۆ پەرلەمانتاران خستەڕوو.
لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم - سلێمانی) ئەم بەڕێزانە ئامادەبوون:
1.    بەڕێوەبەری بەشی یاسا
2.    بڕێوەبەری دەستەی پشکنین
3.    سەرۆکی بەشی (الائتمان والصيرفة) 
4.    بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری
5.    بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی
6.    بەڕێوەبەری بەشی چاودێری
7.     لێپرسراوی بەشی توێژینەوە
8.    بەڕێوەبەری بەشی ئامارو کۆمپیوتەر

هاوکات هەریەکە لەبەڕێزان (ساڵح سەعید) و (سیروان عبد الصمد) لە نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەی چالاکییەکە بوون.
لەکۆتایشدا بەرێز(د. نەرمین مەعروف) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  تێبینی و سەرنجی خۆی لەسەر داواکاری و پێشنیارەکان خستەڕو وەڵامی کۆی پرسیارەکانی ئامادەبووانیشی دایەوەو بەڵینیدا کە بەدواداچوونی جدی بکات بۆ کێشەو گرفتەکان  لەسەر هەردوو ئاست هەرێم و عێراق .
بڕیار بوو لەم چالاکییەدا بەڕێز (یادگار مەحمود نەسروڵا) ئەندامی (لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەبێت، بەڵام پاش  چاوەڕوانی و چەندینجار پەیوەندیکردن لەرێی مۆبایلەوە ناوبراو وەڵامی هیچ پەیوەندییەکی نەدایەوەو ئامادەی چالاکییەکە نەبوو

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119464

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft