رۆژی (پێنج شەممە)  (26/10/2023) بەڕێز (غەریب ئەحمەد) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند پرسێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
‎لەسەرەتادا ستافی رێکخراو ‏‏خۆشحاڵیان بەسەردانەكە دەربڕی‌و سوپاسی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) وەڵامی ‏‏‏‏ئەرێنیان بۆ پڕۆژەکەمان هەبوو‎.
دواتر بەڕێز (غەریب ئەحمەد) کورتەیەکی لەسەر کاری پەرلەمانتاری و رۆڵیان لەبەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان کرد و هەروەها شێوازی کارکردنی پەرلەمانتاران و بەرپرسیارێتی و بەربەستەکانی بەردەم نوێنەرانی هەڵبژێردارو تەوەرێکی دیکەی وتەکانی نوێنەرەکەی پاریزگای سلێمانی بوو، پاشان ئاماژەی بۆ گرنگی هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران کرد و  رۆڵی (پڕۆژەی پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بەرزنرخاند دەستخۆشی لە ستافی ‏‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) کرد کە بەشێوەیەکی بێلایەنانە هەستاون بە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران.
لەتەوەرێکی دیکەدا ناوبراو راپۆرتی ‏(پارێزگای سلێمانی‌و ‏‏نوێنەرانی) بە كارێكی ‏زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر ‏‏باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە  ئەدای نوێنەرەكانیان...‏
پاشانیش ‏بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی دیکەی پڕۆژکە دەربڕی و ‏‏‏دووپاتی ‏كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین ‏كە لەبەرژەوەندی ‏‏هاووڵاتیاندا بێت...‏
 لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (غەریب ئەحمەد)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.
 

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft