رۆژی سێ رێکەوتی (16/1/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) كرا‎...

دەستەت سەرۆکایەتی و ئەندامانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لەم بەرنامەیەدا باس لە ئەزموونی نۆ ساڵی خۆیان لەئەنجومەنەکە دەکەن و خاڵی بەهێز و لاوازیان و رێگریەکانی بەردەمیان دەخەنەڕوو، هاوکات پێشنیاریش بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەرنامەکەدا دەخرێتەڕوو.

 

بەرزان شێخ محەمەد:


رۆحیەتی لامەرکەزی لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمدا نییە
لەم خولەی ئەنجومەنی پاریزگادا، ناهاوسەنگی هەبوو لە پسپۆڕی ئەنداماندا.
گرنگە بۆ خولی نوێی یەنجومەنی پارێزگاکان، کادری ئیداری بەتوانا بوونیان هەبێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاکانی نەویستووە

 

1.    ئەزمونی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم بەگشتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەم نۆ ساڵەدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
2.    وەک و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خاڵی بەهێزو خاڵی لاوازتان چی بوو؟
3.    رێگری سەرەکی بەردەمتان چی بوو؟    
4.    تێگەیشتنی پەرلەمان، حکومەت، هاووڵاتی بۆ ئەنجومەنی پاریزگاکان چۆن بوو؟
5.    لە ئاست و توانای ئەندامانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رازی بوون، واتە لێهاتووی ئەندامان هاوتای پۆستەکە بوو؟
6.    یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٠٩) یاسای پاریزگاکانی هەرێم، پێویستی بەهەموار کردنەوە هەیە؟
7.    ئەگەر سبەینێ (بزووتنەوەی گۆڕان) بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ خولی نویی ئەنجومەنی پاریزگاکان راوێژ بەشێخ بەرزان  بکات، کەکێ گونجاوە بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڕیزتان چ جۆرە کەسانێک پەسەند دەکەن واتە چ مەرجێک گرنگە لەو کاندیدانەدابێت.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft