رۆژی سێ رێکەوتی (30/1/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (شوان محەمەد رۆستەم) بڕیاردەری فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی (شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی)  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا‎...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024

 
شوان محەمەد رۆستەم:
 

 

 بابەتی مووچەی هەرێم لە بەغداد بەسیاسی کراوە

عێراق باوەڕی بەدەستوور نییە و پێشێلی دەکات

ئەو میکانیزمەی حزبایەتی پێدەکرێت لە هەرێم، میکانیزمێکی هەڵەیە.

    لەهەوڵداین کەیسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بەرینە دادگاو سكاڵا تۆمار دەکەین


 تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (شوان محەمەد رۆستەم)
1.    دواخستنی مووچەی هەرێم
٢. وەک نوێنەری هەڵبژێردراوی هاووڵاتیان، فشارەکانتان چین بۆ ناچارکەدنی بەغداد، بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم؟
٣.  پشکنینی DNA بۆ روفاتی ئەنفالکراوان گەڕانەوەیان بۆ هەرێم.

٤.    هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ زیندانیانی سیاسی بەغداد.
٥.    کێشە سەرەکییەکانی سنوری بازنەی پێنجی هەڵبژادنی گەرمیان، چین؟ بۆ ئەمساڵ پلانتان چییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە؟


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft