رۆژی سێ رێکەوتی (6/2/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (مۆفەق حسێن قادر) ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) و ئەندامی لیژنەی (پیشەسازی و ئابوری و بازرگانی)  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا‎...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
 

مۆفەق حسێن قادر:


 
 تائێستا هەرێم داتای تەواوی مووچوخۆرانی نەناردووە


 هیچ کات وەک ئێستا هەرێم لە بەغدادا لاوازنەبووە

 

بناغەی پڕۆسەی سیاسی عێراق بناغەیەکی هەڵەیە


عیراق ناتوانێت وەک پارێزگایەک هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێم بکات، چونکە قەوارەی هەرێم لەدەستوردا هاتووە

 

 تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (مۆفەق حسێن قادر)
١- ئەنجامی ئەو (٨١) واژۆیەی کۆکراریەوە بۆ ئەوەی  ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکرێت.
٢-  هەمواری بودجە کە. 
٣- گرفت و رێگریەکانی بەردەم هەمواری بودجە.
٤- دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
٥- کاتێک بەغداد بڕیارێک دەدات، بۆ نموونە لەسەر گەنمی جوتیاران، یان نەوت، بە پارێزگا بونی هەڵەبجە، یان....هتد، هەر پەرلەمانتارەو بەجیا خۆی دەکات بە خاوەنی ئەمە بۆچی دەگێڕنەوە؟
٦-     بۆچی پەرلەمانتاران پێکەوە بەدواداچوون و فشارەکانیان پێکەوە ناکەن، لە کاتێکدا ئەمەیان بۆ هاووڵاتی باشترە؟
٧- هاووڵاتیانی هەرێم چۆن سود لە لیژنەی (ئابوری و بازگانی و پیشەسازی) دەبینن، وەک ئەندامی ئەم لیژنەیە چیتان بۆ فەرمانگە بازرگانییەکانی پارێزگی سلیمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کردووە؟
  ٨- ئەولەویەتی کارتان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای سلیمانی و بازنەی هەڵبژاردنەکەتان چییە؟

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft