ئەمڕۆ (دووشەممە) (19/2/2024) تیمی پڕۆژەی (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە سەردانیکردنی  بەڕێوەبەرایەتی ( رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ) بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو بەڵێنانەی کە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە گفتوگۆیەکیکراوەدا کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە  (9/8/2023)   دا ئەنجامیدابە میوانداری بەڕێز  (د. موسەننا ئەمین) و بەڕێز (د. بڕیار رەشید) بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ کێشەوگرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە بەغداد.
لەم سەردانەدا بەرێز (عەمید سیامەند حەمەحسێن) (بەڕێوەبەری رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی) پاش بەخێرهاتن باسی لە گرنگی ئەم چالاکییانە کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ تیمی پڕۆژە خواست.
لەکۆتایشدا تیمی پڕۆژە (نۆیەم راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)یان پێشکەش بە بەڕێز (بەڕێوەبەری رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی) کرد.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft