رۆژی سێ رێکەوتی (27/2/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (بەدریە ئیبراهیم رەشید) ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) ئەندامی لیژنەی (پلانی ستراتیژی و راژەی فیدراڵی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا‎...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
 

بەدریە ئیبراهیم رەشید:
 

  • کورد نەیتوانییەوە بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان،  سود لەو پۆستانە ببینێت، کە لە بەغداد بەدەستیەوەیەتی. 

  • ئەگەر کارتی بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروستنەکرێت، مووچە دوا دەکەوێت.

  • چەندجارێک داوامانکراوە هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و ‌عێراق پێکەوە بێنە پەرلەمان تا لە کێشەکان بگەین، بەڵام نەهاتن.

  • لە دوای دەرهێنانی نەوت لەلایەن کوردەوە، دۆخی هاووڵاتیان بەرەو خراپی رۆیشت 


تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (بەدریە ئیبراهیم رەشید)
1.  دۆخی گشتی عێراق .
2.  بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی.
3. کارەکانی لیژنەکەتان، چۆنییەتی سوودمەند بوونی هاووڵاتیانی هەرێم لە لیژنەکەتان
4. عێراق ساڵانە پلان دادەنێت؟ چەندێک لەو پلانە جێبەجێ دەکرێت؟
5 بەرنامەی کارتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە 2ی هەڵبژاردن بۆ ئەمساڵ.


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

 
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft