رۆژی سێ رێکەوتی (5/3/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (سۆران عمر) سەرۆکی فراکسیۆنی (کۆمەڵی دادگەری) و ئەندامی لیژنەی (ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی) نوێنەرانی عێراق كرا‎...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
 

سۆران عمر:


     بەغداد پارەی مووچە لە بانکی ئەهلی و بازرگانیدا دانانێت.


  هیچ شتێک لە بەغداد بەبێ دەستتێوەردان و بەبێ ئیعازی سیاسی ناکرێت.


  عێراق یەک سکاڵای لەسەر هەرێم تۆمارکردووە، سکاڵاکانی تر لەلایەن حیزبەکوردیەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوەبوون.


  هەرێم زیاد لەدەسەڵاتەکانی خۆی پیادەکردووە.


 
تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (سۆران عمر)

1.    بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
2. کردنەوەی هەژماری بانکی لە نێوان هەرێم و بەغدادا.
3. جیاوازی نێوان بانکەکانی هەرێم و بەغداد.
4. بەرنامەی کارتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە ٤ی هەڵبژاردن بۆ ئەمساڵ.


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft