رۆژی سێ رێکەوتی (12/3/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (دارا سێکانیانی) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان)) و ئەندامی لیژنەی (یاسایی) نوێنەرانی عێراق كرا‎...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024.

 

دارا سێکانیانی:

 

  • نەدەبوو کورد ناکۆکییەکانی بگوازێتەوە بۆ بەغداد.

  • دەنگمان بە یاسای بودجەی ساڵی (2023) نەدا، چونکە مەترسی تێدا بوو بۆ هەرێمی کوردستان.

  • گرفتی مووچە دای راگەیاندنی ئابوری سەربەخۆوە قوڵتر بوویەوە.

  • دەبوو هەرێمی کوردستان دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەنگاوی جدی بنایە.

  • ئەرکی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقە لە خەمی مووچەی هاووڵاتیاندابن و بابەتی مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکەن.

 

تەوەری گفتوگۆ:

1.  دۆخی گشتی عێراق .
2.  بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. وهەڵوێستی لیژنەی یاسایی 
3.  گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، یاسایین یان سیاسی؟
4 کارەکانی لیژنەکەتان، چۆنییەتی سوودمەند بوونی هاووڵاتیانی هەرێم لە لیژنەکەتان.
5   بەرنامەی کارتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە ١ی هەڵبژاردن بۆ ئەمساڵ.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft