رۆژی سێ رێکەوتی (19/3/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (د. نەرمین مەعروف) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکیتی نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی (دارایی) نوێنەرانی عێراق كرا‎...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024


د. نەرمین مەعروف:

  • دەکرا بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستە بەشێکی مووچەی فەرمانبەران دابەشبکرایە.

  • لەدە ساڵی رابردوودا بەردەوام کێشەی مووچەمان هەبووە لە هەرێمی کوردستان.

  • بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

  • کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و تێبیننەکانی حکومەتی  فیدڕاڵ لەسەر یاسای بودجە، رێگرن لەبەردەم هەمواری یاساکە.

 

تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (د. نەرمین مەعروف)

1.  مووچەی مانگی دوو 
2.   چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵئ ٢٠٢٣ 
3. هەمواری یاسای بودجە 
4. بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. 
5. دۆخی گشتی عێراق .


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft