رۆژی شه‌ممه 13-1-2018، چوارەم به‌رنامه‌ی (ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و هاووڵاتیان) به‌میواندارى (ره‌سوڵ عه‌بدوڵا) سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.
ره‌سوڵ عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه گۆڕانكاریی پۆسته ئیدارییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه نایاساییه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى یاسایی هێنایه‌وه، هاوكات یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانى تۆمه‌تبار كرد به‌وه رێگه‌ى نه‌داوه هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى له سلێمانى بچنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگا تا متمانه‌یان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى "هه‌ركات ویستیان به ئاره‌زووى خۆیان بیانگۆڕن".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى سه‌پاندنى باج و زیادكردنى ، ته‌ئكیدى كرده‌وه كه ئه‌و كاره نایاساییه و داواى له هاووڵاتیان كرد پابه‌ند نه‌بن به دانى ئه‌و باجانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر هاووڵاتیه‌ك باجى نه‌داو كاروباره ئیدارهییهكانى به‌ڕێوه‌نه‌چوو یان رێوشوێن له دژى گیرایه به‌ر چى بكات و وتى: من باس له یاسا ده‌كه‌م ده‌ڵێم ئه‌و باجه نایاساییه و هاووڵاتیان ده‌توانن پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بن.
له‌باره‌ى دۆسێكانى گه‌نده‌ڵیشه‌وه نمونه‌ى چه‌ند دانه‌یه‌كى باس كرد كه لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان بۆ كردووه ، به‌ڵام وتى هه‌ر دۆسێیه‌ك بگاته دادگا ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ناتوانێت ده‌ستى تێوه‌ربدات.
له‌باره‌ى پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپهڕینیهوه كه قادر ئه‌بوبه‌كر له‌سه‌ر لیستى گۆڕان متمانه‌ى پێبه‌خشراوه به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستبه‌كار نه‌بووه، ره‌سوڵ قادر وتى: یه‌كێتى به ئێمه‌یان وتووه پۆسته‌كانى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كان له بنه‌ڕه‌تدا نایاسایین بۆیه ئه‌و پۆسته‌یان نه‌داوینه‌تێ ، ئێمه وتومانه ئه‌گه‌ر نایاساییه هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه و ئه‌گه‌ر یاساییشه بیده‌ن به گۆڕان هه‌روه‌ك له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنى ئاڵوگۆڕى پۆسته ئیدارییه‌كان له‌نێوان یه‌كێتى و گۆڕان رێككه‌وتوون.
هاوكات یه‌كێتى به پێشێلكردنى ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه تۆمه‌تبار كرد.
به‌رنامه‌ی (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌موان-ه، كه به هاوكاری رێكخراوی (NED) (سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی) له‌رادیۆی نه‌واوه رۆژانی شەممە كاتژمێر (2:00 -3:00)ی پاشنیوەڕۆ پێشكەش دەكرێت‌و رۆژانی یەكشەممە كاتژمێر (9:00-10:00) دووبارە دەبێتەوە .