ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (14/82018) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (48)ەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تەوەری كۆبوونەوەكەش بریتیبوون لە:
1. لێكۆڵینەوەو گفتوگۆكردن بەمیوانداری بەڕێزان (بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی  بازرگانی دانەوێڵە/ لقی سلێمانی) و بەڕێوبەری دروستكردنی دانەوێڵە لەسەر هۆكاری خراپی بەشە ئاردی هاووڵاتیان لەسنوری پارێزگاكانی (سلێمانی ، هەڵەبجە) و ئیدارەكانی  (گەرمیان‌و راپەڕین).
2. ئاماژە بەنوسراوی ژمارە (97) لە (9/8/2018)ی ئیدارەی گەرمیان، دەنگدان لەسەر ئەو بەڕێزانەی (cv)یان پێشكەشكردووە بۆ پۆستی بەڕێوبەری گشتی (بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی)ی ئیدارەی گەرمیان.
پاش ئەوەی  چەند رۆژێکە لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ پرسی خراپی ئەو جۆرە گەنمە دەکات کە دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنی پارێزگا تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بۆ ئەو پرسە تەرخانكرد،
شیاوی باسە بەپێی بەدواداچوونەكانی لیژنەی كشتوكاڵ  (ئەو گەنمەی بۆ سلێمانی دێت و دەکرێتە ئارد، جۆرێکی خراپە و پاشماوەی بەرد و زیخی تێدایە، سەرەڕای ئەوانەش کاتێک ئەو گەنمە دەکرێتە ئارد، ئاردەکە ناکرێتە نان و بۆ خواردن ناشێت.
لەكۆتایشدا بڕیاردرا لە لایەن لیژنەی کشتوکاڵە بەدواداچونی زیاتر بکرێت و لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیاری پێویستی لە بارەوە بدرێت .





SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft