به چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكاری كۆنفرانس و به‌دروشمی (ئێمه پلان به ستراتیژیانه داده‌ڕێژین یۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی) دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه) و زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە رۆژانی (11-12/12/2018)دا لەشاری سلێمانی دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه) و زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، كە تیایدا چەند توێژینەوەیەك خرانەروو بۆ بەرەنگاربوونەووەی قەیرانەكانو دۆزینەوەی رێگا چارەكان.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسی له‌گرنگی كۆنفرانسه‌كه كرد كه پێویسته پلانێكی پێشوه‌خته بوونی هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه ڕوبه‌ڕومان ببێته‌وه‌و توێژه‌ران ده‌ستكراوه‌بن له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كانیان بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زانیارییه‌كان و فراوانكردنی ڕێگاچاره‌كان. هیوای خواست به‌هاوبه‌شی هه‌موولایه‌ك ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌ڕێگایه‌كی زانستی هاوچه‌رخ به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان سه‌ربكه‌وین.
شیاوی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)یش بەشداربوو لە كۆنفرانسەكەدا.